دو رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكی هاوبه‌شدا رایده‌گه‌یه‌نن، له‌ماوه‌ی پێنج مانگدا له ئێران 59 زیندانی سیاسی له ئێران له‌سێداره دراون و هۆشداریش ده‌ده‌ن كه كۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌كارهێنانی سزای له‌سێداره‌دانی دژبه نه‌یارانی سیاسی چڕكردۆته‌وه.
ئاوێنه: رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ و ناوەندی عەبدولڕەحمان برومەند بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا رایده‌گه‌یه‌نن له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردودا له ئێران 59 زیندانی سیاسی له‌سێداره‌دراون.
ئه‌و دو رێكخراوه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، لەم مانگانه‌ی دواییدا بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان دژی خۆپێشاندەران و نەیارانی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه چڕكراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ئه‌و دو رێكخراوه هێمایان بۆ كردوه، پڕۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كان له‌ڕێگه‌ی "دادگایی‌کردنی خێرا، تۆمەتی نادیار، بێبەشکردن لە پارێزەری سەربەخۆ، ئەشکەنجەدان و وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێدا بوە."
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه له 18ی ئازاره‌وه تا كۆتایی ئابی 2026، لایەنیكه‌م 59 كه‌س له ره‌گه‌زی نێر له‌سه‌ر چه‌ند دۆسییه‌یه‌ك سیاسی و به‌پاساوی تۆمه‌تی ئه‌منی لەسێدارە دراون.
دو رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شیان خستۆتعه‌ڕو، لایەنیكەم 29 کەس له‌وانه‌ی له‌سێداره دراون، دۆسیه‌كانیان په‌یوه‌ندیدار بوه به خۆپیشاندانه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردو و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له ئێران، هه‌روه‌ها لانیكه‌م سێ كه‌سی دیكه‌یشیان دۆسیه‌كانیان په‌یوه‌ندیدار بون له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2022 كه له‌دوای مه‌رگی ژینا ئه‌مینی، سه‌رتاسه‌ری ئێرانیان گرته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌نێو له‌سێداره‌دراوه‌كاندا، كه‌سانی 18 ساڵ و 19 ساڵیان تێدایه‌و پێنج كه‌سیشیان له شوێنی گشتیدا له‌سێداره‌دراون.
یه‌كێك له گرنگترین به‌شه‌كانی راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه كه دۆسیه‌ی 16 كه‌س له‌و 29 كه‌سه‌ی كه له په‌یوه‌ست به دوایین خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌دراون، له دۆسیه‌كانیاندا هیچ بانگه‌شه‌یه‌ك له‌باره‌ی كوشتن نه‌خراوه‌ته‌ڕو.