ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
  2026-09-10       97       

دوای چەند مانگێک لە شەڕ و پێکدادان، هێزەکانی ئیسرائیل تۆڕی سەرەکی تونێلی حزبوڵای لوبنانی لەزنجیرە چیای عەلی تاهر وێران کرد، نەتانیاهۆ دەڵێت "ئێمە هەم سەر زەوی و هەم ژێر زەوی باشوری لوبنان کۆنتڕۆڵ دەکەین".

 

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی ئیسرائیل  تونێلی حزبوڵای لەبەرزاییەکانی چیای عه لی تاهیر لەباشووری لوبنان وێران کرد، کە بە گرنگترین حەشارگەی حزبوڵای دادەنرێت لەباشوری لوبنان.

ناوەندی بومەلەرزەزانی لوبنان بڵاویکردەوە، تەقینەوەکانی عەلی تاهیر بومەلەرزەیەکی بەگوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر دروستکردووە.

ئیسرائیل لەپەیامێکدا بەحزبوڵڵاو ئێرانی راگەیاند "هەر هەوڵێک بۆ وەڵامدانەوەی تەقینەوەی تونێلەکە بەهێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیل بەرەوڕوو دەبێتەوە".

ئیسرائیل ئاستی هۆشداری خۆی بەرزکردەوە، بەتایبەتی لەهێزی ئاسمانیدا، ئاستی هۆشدارییەکەی بریتی بوو لە بەرگری و هێرش. 

ماوەی چەند مانگێکە دەیان چەکداری سەر بەحزبوڵا لەناو دوو تونێلی ستراتیجی لەچیای عەلی تاهیر لەباشووری لوبنان خۆیان حەشاردابوو. 

گرتن و پاککردنەوەی تونێلەکانی عەلی تاهر بەبڕگەیەکی بەرچاو لە هەڵمەتە بەردەوامەکانی دژی حزبوڵا دادەنرێت. ئێران بەدرێژایی ساڵانی رابردوو کۆمەڵێک شوێنی ستراتژیی ژێرزەمینیی قایمی بۆ ئەو ڕێکخراوە دروست کردووە. لە نزیک سنووری ئیسرائیل، کە چەکدارانی حزبوڵا لەم شوێنانەوە چالاکی سەربازیی‌و هێەشی موشەک‌و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەدژی ئیسرائیل ئەنجامدەدا.

دوو تونێلی باکوور و باشووری چیای عەلی تاهیر، سەدان مەتر درێژ دەبنەوەو تونێلە لاوەکییەکان لێیانەوە جیا دەبوونەوە. لەناو تونێلەکاندا ژووری فەرماندەیی پێشکەوتوو، سیستەمی پەیوەندی و کۆمپیوتەر، کلینیک و ژووری نەشتەرگەری، ژووری ڕێکخستن و کۆگای چەک هەبوون.

تونێلەکان بەجۆرێک دروستکرابوو کە حزبوڵا بتوانێت هەم بۆ شەڕی بەرگری و هەم بۆ دەستپێکردنی هێرش بەکاریبهێنێت.

حزبوڵا تا دوا سات مەزەندەی دەکرد کە ئێران ڕێگە بەکەوتنی لیوای بەدر نادات کە خۆیان لەتونێلەکانی عەلی تاهیر حەشار دابوو.

لەچەند هەفتەی ڕابردوودا حزبوڵا هەوڵێکی بەرفراوانی خستووەتەگەڕ بۆ هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی ئێران بۆ تێوەگلانی قووڵتر لەم هەڵمەتەدا.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل شەڕەکەی لەچیاکەدا بە هێواشی و وریاییەوە بەڕێوەبرد، بە بەکارهێنانی یەکە نوخبەییەکان و توانای ئەندازیاری تایبەت بۆ ماوەیەکی درێژ. لە نێو ئەو یەکە سەرەکیانەی کە لە ناوچەکەدا کاریان دەکرد، فەیلەقی ئەندازیاری شەڕ بوو کە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێکهاتە ئاڵۆزەکانی ژێرزەمین داڕێژرابوو.

دوابەدوای تەقاندنەوەی تونێلەکانی عەلی ئەلتاهر، نوسینگەی نەتانیاهۆ رایگەیاند "بە پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری، ئیسرائیل ژێرخانی ژێرزەمینیی حزبوڵای لە بەرزاییەکانی عەلی تاهیر لەناوبرد، بەمەش ئێمە هەم سەر زەوی و هەم ژێر زەوی باشوری لوبنان کۆنتڕۆڵ دەکەین".


 

زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گرانكردنی سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان ره‌تده‌كاته‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×