به‌پێی سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان كه قسه‌یان بۆ ئاژانسی فرانس پرێس و رۆیته‌رز كردوه، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كۆنترۆڵی گه‌روی بابولمه‌نده‌بیان كرد.
ئاوێنه: ئاژانسی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، حوسییه‌كان دورگه‌ی پریم (میون)یان كۆنترۆڵ كرد‌و به‌مه‌ش پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی گه‌روی (بابولمه‌نده‌ب)یان ته‌واو كرد.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری دو سه‌رچاوه‌ی حكومه‌تی یه‌مه‌نییه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی حكومه‌تی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن له دورگه‌ی پریم كشاونه‌ته‌وه‌و حوسییه‌كان كۆنترۆڵیان كردوه.
هه‌روه‌ها دو سه‌رچاوه حكومییه‌كه به ئاژانسه‌كه‌یان وتوه، حوسییه‌كان گه‌یشتونه‌ته شاری زوباب كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناراوی گه‌روی بابولمه‌نده‌ب له به‌رامبه‌ر دورگه‌ی پریم.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كانی رۆیته‌رز، كۆنترۆڵكردنی شاری زوباب و دورگه‌ی پریم به‌واتای ته‌واوكردنی كۆنترۆڵكردنی گه‌روی بابولمه‌نده‌ب دێت له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حوسییه‌كان رایگه‌یاندوه، كه‌مێكی دیكه له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وته‌بێژی حوسییه‌كان دوێنێ له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس له‌باره‌ی پێشڕه‌وی هێزه‌كانیان رایگه‌یاند، هاتوچۆی ده‌ریایی له گه‌روی بابولمه‌نده‌ب و ده‌ریای سور سه‌لامه‌ت و ئاسایی و لایه‌نه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان پێویست ناكات توشی هیچ نیگه‌رانییه‌ك ببن له‌سایه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانیان له یه‌مه‌ن.