به‌پێی داتا سه‌ره‌تاییه‌كان كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوكرانه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه ته‌نیا حه‌وت كه‌شتی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون كه ئه‌و ژماره‌یه له چاو رۆژانی رابردودا كه‌می كردوه.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌پێی داتاكانی ده‌زگای چاودێری كه‌شتیوانی كیپله‌ر، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌دا، ته‌نیا حه‌وت كه‌شتی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.
به‌پێی ئه‌و داتایانه، دو له كه‌شتییه‌كان له گه‌روه‌كه‌وه ده‌رچون و پێنجیان هاتونه‌ته نێو گه‌روه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ده‌زگاكه، رۆژی چوارشه‌ممه، 11 كه‌شتی به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕی بون و تێكڕای ژماره‌ی كه‌شتییه تێپه‌ڕبوه‌كان به گه‌روی هورمزدا له ماوه‌ی 10 رۆژی دواییدا، 15 كه‌شتی بوه.
وه‌ك رۆیته‌رز ئاماژه‌ی پێداوه، ئەم ئامارە ئەو کەشتییانە ناگرێتەوە کە ڕەنگە بۆ خۆپاراستن لە ناسینەوە، راداره‌كانیان بكوژێننه‌وه.