بە وتەی حووسییەکان: ٩ فڕۆکەی سعوودیە خراونەتە خوارەوە و زیانی گەورە بە ٣٨ لیوا گەیشتووە
  2026-09-11       56       

ڕۆژی هەینی، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بزووتنەوەی حووسییەکانی یەمەن ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانیان دژی هێزەکانی سعوودیە لە ناوچە کەناراوییەکانی ڕۆژئاوای یەمەن ڕاگەیاند.

ئاوێنە: یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، لە ڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکەیان لە ٣ی ئەیلوولەوە لە چەندین میحوەرەوە دەستی پێکردووە. ناوبراو هۆکاری هێرشەکانی گەڕاندەوە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی سعوودیە، بەردەوامیی گەمارۆی سەر یەمەن و هەروەها وەک پشتیوانییەک بۆ فەلەستینییەکان.

سەبارەت بە زیانەکان و ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە، وتەبێژەکەی حووسییەکان بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزەکانیان توانیویانە هێزەکانی سەر بە سعوودیە لە شەش بەڕێوەبەرایەتیی سەر بە پارێزگاکانی تەعیز و حودەیدە دەربکەن و ڕووبەری ٥,٤٠٠ کیلۆمەتر دووجا کۆنتڕۆڵ بکەن. هەروەها ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر ٧ فیرقەی سەربازی کە لە ٣٨ لیوا پێکهاتوون، و بەهۆیەوە سەدان کەس لە هێزەکانی بەرامبەر کوژراون، برینداربوون یان بەدیل گیراون.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، یەحیا سەریع باسی لە ئازادکردنی ژمارەیەک لە چەکدارەکانیان کرد کە ساڵانێک بوو لەلایەن هێزەکانی بەرامبەرەوە لە کەناراوی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرابوون. لە ڕووی بەرپەرچدانەوەی ئاسمانیشەوە، ئاماژەی بە ئەنجامدانی ٣٢ ئۆپەراسیۆن دا و ڕایگەیاند کە ٩ فڕۆکەی جەنگیی سعوودیەیان خستووەتە خوارەوە.

سەبارەت بە هاتوچۆی دەریایی، حووسییەکان دڵنیاییان دا کە بوارەکە بۆ کەشتییە بازرگانییەکان و سەرجەم کۆمپانیاکان پارێزراوە، بەدەر لە کەشتییەکانی سعوودیە. هەروەها جەختیان لە بەردەوامیی پەیڕەوکردنی هاوکێشەی "گەمارۆ بەرامبەر گەمارۆ" و "پەرەپێدان بەرامبەر پەرەپێدان" کردەوە، تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکان دەوەستێنرێن و گەمارۆکانی سەر یەمەن هەڵدەگیرێن.

لە لایەکی دیکەوە، حەزام ئەسەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حووسییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمزی لەلایەن هێزەکانیانەوە پشتڕاست کردەوە. ناوبراو ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچە کەناراوییەکان بە هەنگاوێکی نیشتمانی و ناوخۆیی وەسف کرد کە ئامانج لێی سەپاندنی سەروەریی خاکی یەمەن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەیە کە هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکەن.

ئەو بەرپرسە سیاسییە ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و وتی کە ئازادیی هاتوچۆی کەشتییەکان و جموجووڵی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب ئارام و ڕێکخراوە، و هیچ پێویستییەک بۆ نیگەرانیی نێودەوڵەتی نییە چونکە یەمەن مەترسی بۆ سەر ئەو کەشتییانە دروست ناکات.

لە کۆتاییدا، ئەسەد جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانیان لە چوارچێوەی ئەو ئامانجانەدان کە پێشتر ڕاگەیەندراون. سەبارەت بەو دەنگۆ و نیگەرانییانەی کە گوایە گرووپەکەیان پلانی هەیە باج بەسەر کەشتییەکاندا بسەپێنێت دوای کۆنتڕۆڵکردنی گەرووەکە، ناوبراو ڕەتی کردەوە و ڕایگەیاند کە هیچ پلانێکی لەو شێوەیە بوونی نییە.

زۆرترین بینراو
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەلایەک بە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
پەرلەمانتارێک: وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد
پێشڕەویی حوسییەکان بەرەو شاری موخا؛ هاوکێشەی سەربازی لە دەوروبەری بابولمەندەب دەگۆڕێت
هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بۆ مه‌سرور بارزانی: مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا پارێزراو ده‌بن
حکومەتی هەرێم بەپێی سەرژمێریی نوێ داوای 14.1%ـی بودجەی عێراق دەکات؛ "مەبەستمان بودجەی گشتگیرە نەک تەنها مووچە"
ئیسرائیل بە هەزارو ١٠٠ تەن تەقەمەنی تونێلەکانی "عەلی تاهیر"ی وێران کرد
دادگای سلێمانی ئەمڕۆ وتەی لاهور شێخ جەنگی و پێنج دەستگیرکراوی دۆسیەی لالەزار وەردەگرێت
لە کەلار؛ منداڵێکی دوو ساڵان لەناو تەشتێک ئاودا خنکا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×