دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وایه ئێران به‌رپرسه له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر هێڵی بۆریی نه‌وتی سعودیه. ده‌شڵێت، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوین و نایانه‌وێت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و رێگه‌ش به تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كان ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە به سه‌ردانێك له ئیرله‌ندایه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، پێی وایه ئێران هێرشەکەی دوێنێی بۆ سەر هێڵی بۆریی نه‌وتی "ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا"ی سعودیە ئه‌نجامداوه.
تره‌مپ له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئێران بەرپرسە لە هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سعودیه، وتی: "پێم وابێت ئەوان بون. بە ئەگەری زۆرەوە ئەوان بون."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، له‌دوای هێرشه‌كه ڕایگەیاند، ئەو درۆنانەی هێڵی بۆڕیی نەوتی وڵاته‌كه‌یان کردە ئامانج، لە عێراقەوە ئاڕاسته‌كراون.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا لێدوانەکانی چەند ڕۆژی پێشوی خۆی دوبارە کردەوەو وتی، شەڕ لەگەڵ ئێران له دوای هەڵبژاردنەكانی مانگی 11ی كۆنگرێس کۆتایی دێت.
ترەمپ هەروەها وتی، بە کۆتاییهاتنی شەڕ نرخی نەوت داده‌به‌زێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تره‌مپ باسی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد‌و وتی "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیان هەبوە. حوسییەکان پەیوەندییان پێوە کردوین و نایانەوێت شەڕمان لەگەڵ بكه‌ن. ئاگاداریان کردینەوە کە نایانەوێت شەڕمان لەگەڵ بكه‌ن. نایانەوێت من بچم به‌گژیانداو بیانكه‌مه ئامانج."
وتیشی "ئەوان پەیوەندییان کردوە و قسەیان لەگەڵ کردوین و نایانەوێت ئێمە ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین، زۆر پێیان خۆشە کە ئێمە تێوەنەگلێین. ڕێگەش دەدەن زۆربەی کەشتییەکان تێپەڕ ببن. تەنها یەک وڵات هەیە کە زۆر لێی ڕازی نین و ئەوەش چارەسەر دەکەین."