وتەبێژی حوسییەکان: سعودیە ١٢٩ هێرشیان کردووەتە سەر یەمەن
  2026-09-12     

وتەبێژی حووسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە ١٢٩ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەندین ناوچەی جیاوازی یەمەن.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی گرووپی ئەنساروڵڵای حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکی کورتدا رایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ١٢٩ هێرشیان بۆسەر یەمەن کردووە".

وتیشی "ئەو هێرشە ئاسمانییانە پارێزگاکانی تەعیز، مەئریب، حودەیدە، جەوف، سەعدە، عومران و حەجەیان کردووەتە ئامانج".

سەریع ئاماژەی بەوەشدا، کە فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە هەردوو بنکەی ئاسمانیی "خەمیس مشەیت" و "تائیف"ـەوە فڕیون، هاوکات هۆشداریی دایە ریاز و دووپاتیکردەوە، ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر گەلی یەمەن بە بێ وەڵام و سزا تێناپەڕن.

ئەم پەرەسەندنە لە نێوان حوسییەکان و سعودیە لە کاتێکدایە، دوو رۆژە چەکدارە حووسییەکان گەرووی بابولمەندەبیان کۆنترۆڵ کردووە و رێگەی بازرگانی و هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان جگە لە گەرووی هورمز لە بابولمەندەبیشەوە راوەستاوە.
 

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە و بە هیچ دۆسیەیەکی دیکەوە نابەسترێتەوە
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×