کرێملین هۆشداری دەدات: ناسەقامگیریی یەمەن مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووریی جیهان
  2026-09-13       62       

ڕۆژی یەکشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملین) ڕایگەیاند، هەر تێکچوونێک لە سەقامگیریی بارودۆخی یەمەن، مەترسیی ڕاستەقینە دەخاتە سەر ئابووریی جیهانی.

ئاوێنە: لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئەگەری هەبوونی پەیوەندییەکی چاوەڕوانکراو لە ئاستی باڵادا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیە، پێسکۆڤ ڕایگەیاند: "ئەم دۆخە لێکەوتەی یەک لەدوای یەکی لێ دەکەوێتەوە. لە کاتی ئێستادا زۆر قورسە بتوانین قەبارەی زیان و کاریگەرییەکانی بۆ سەر ئابووریی جیهان بخەمڵێنین، بەڵام بێگومان بابەتێکی زۆر مەترسیدار دەبێت بۆ هەموو لایەک و لێکەوتەکانی لە ڕووی نەرێنییەوە قورس دەبن."

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، پێسکۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە بارودۆخی ناوخۆیی یەمەن هێشتا بە شێوەیەکی مەترسیدار ئاڵۆز و شێواوە، ئەمەش وا دەکات دۆخەکە ئەگەری ڕوودانی پەرەسەندنێکی گەورە و هەڵکشانی زیاتری گرژییەکانی لێ بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×