دۆناڵد ترامپ، سهرۆكی ئهمریكا ڕایگەیاند کە ئێران "زۆر پهرۆشه بۆ رێككهوتن." ئهو دوپاتیشیكردهوه کە جەنگی ئێران بەر لە هەڵبژاردنەکانی كۆنگرێس لهمانگی یانزهدا یان راستەوخۆ دوای ئەوە کۆتایی دێت.
ئاوێنه: دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئهمڕۆ یهكشهممه، لە میانی پاڵەوانێتیی گۆڵفی کراوەی ئێرلەندادا بە ڕۆژنامەنوسانی وت: "ئێران زۆر پهرۆشه بۆ رێککەوتن. بەردەوام پەیوەندی دەکەن. ئەوان دەیانەوێت بێنە سەر دهیانهوه بگهنه رێککەوتن بەڵام دەبێت ڕێککەوتنەکەیان باش بێت. من رێککەوتنێک باش نەبێت قبوڵی ناکەم."
دوای بەرزبونەوەی نرخی گازوایل لە ئەمریکا بۆ زیاتر لە شەش دۆلار بۆ هەر گالۆنێک (3.785 ليتر)، ترامپ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر رایگهیاند کە نرخی گازوایل دوای هەڵبژاردنەکانی سێی نۆڤەمبەر بهتهواوهتی دادەبەزێت.
ئەو ئەمڕۆش وتی "جەنگی ئێران، ڕێک دوای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرێس یان تەنانەت بەر لەوهش كۆتایی دێت و نرخی گازوایل بهخێرایی دێتهخوارهوه."
ترامپ رۆژی چوارشهممهی رابردوش بە ڕۆژنامەنوسانی وت کە پێی وایە جەنگی ئێران "ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا کۆتایی دێت."
سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سەبارەت بە کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کەنداو و دەریای عومان بە بەشداری ئێران وتی، ئەم بابەتە هیچ گرنگییهكی بۆ ئەو نییە و پەیوەندی بە خودی ئەو وڵاتانەوە هەیە.
ئێران رایگهیاندوه، لەو کۆبونەوەیەدا کە سبهی دوشهممه لە عومان بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆ دەربارەی ڕێڕەوێکی نوێی هاتوچۆ لە گەروی هورمز دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە عەباس عێراقچی جارێکی تر وتی: "مەرجی ئێران بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ بەڵێنەکانی خۆی لە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد."