موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه رایده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارین كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق نه‌بێته سه‌ره‌تای ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و نادراوسێ. ده‌شڵێت: 30ی ئه‌یلول ده‌بێته سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنی عێراق به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی لایه‌نه ئه‌منییه‌كاندا له‌ژێر سایه‌ی مه‌ركه‌زییه‌تی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا.
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند"بەوپه‌ڕی خۆشی و شادییەوە چاوەڕێی وادەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین لە عێراق، بەپێی ئەو وادەیەی پێشتر بۆی دیاریکراوە کە: 30ی 9ی ئه‌مساڵه."
وتیشی"جەختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته لایه‌نی ئه‌مریكی وەڵامدانەوەیان هەبێت بۆ ئەم بڕیارە نیشتمانییە عێراقییە، چونکە ئەمە سودی بۆ عێراق و بۆ ئەوانیش و بەڵکو بۆ تەواوی جیهانیش هه‌یه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "هەروەها هیوادارین ئەم کشانەوەیە نەبێتە سەرەتایەک بۆ دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق کە ببێتەمایه‌ی زیانگەیاندن بە سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی و شكۆی عێراق. لەبەر ئەوە، جەختده‌كه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته وڵاتانی دراوسێ و نادراوسێ خۆیان به‌دوربگرن له‌م جۆره ده‌ستوه‌ردانانه كه من به‌ڕاشکاوی و پێداگرییه‌وه ڕەتی دەکەمەوە ئیدی لە لایەن هەر وڵاتێکەوە بێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "پێویستیش ناکات سیاسییە عێراقییەکان داواکارییە خراپ و هەڵەکەیان بۆ دەستوەردانی ئەمریکی جارێكی تر دوباره بكه‌نه‌وه وەک ئه‌وه‌ی جاری یەکەم کردیان، چونکە عێراق ده‌توانێت پارێزگاری له‌خۆی بكات لە ڕێگەی سەرجەم یه‌كه‌كانی هێزە ئەمنییە قارەمانەکانییەوە، بەتایبەتی پارێزەرانی سنور‌و هێزە ئاسمانییەکان و لە ڕێگەی حکومه‌تی ناوەندییەوە به‌ته‌نیاو بەبێ هیچ ململانێیەکی ناوخۆیی مەزهەبی یان نەتەوەیی یان شتی تر. چونکە گەلی عێراق هۆشیارە به‌رامبه‌ر به‌مه‌و بە هەمو پێکهاتەکانییه‌وه یه‌كڕیز دژی هەر دەستوەردانێکی دەرەکی له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەم رێككه‌وته‌ش دەبێتە سەرەتای گەشەکردنی عێراق و کۆتایی هەمو گەندەڵی و زۆرداری و دیکتاتۆرییەت و داگیرکاری و تیرۆرێک، بەتایبەتی لەگەڵ بەهێزکردنی لایەنە ئەمنییەکان لەژێر سایه‌ی مه‌ركه‌زییه‌تی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا."
له كۆتاییشدا وتویه‌تی "هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆڵی لە بەرگریمان بکات له‌دژی سیانەی شومی: داگیرکاری و تیرۆر و گەندەڵی، بەبێ هیچ پاڵپشتییەکی دەرەکی."