فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی(سلێمانی)، رایگه‌یاند، هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرلاین له كۆتاییه‌كانی مانگی داهاتوه‌وه ده‌ست به گه‌شته‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: فڕۆكه‌خانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینەوە بۆ (فڕۆکەخانەكه‌مان نێردراوە، وابڕیارە لە 25/10/2026ه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌نێوان (ئەستەنبول-سلێمانی-ئەستەنبول) دەستپێبکەنەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌پێی خشته‌كه هه‌فتانه چوار گه‌شت له‌نێوان ئه‌سته‌نبول و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێن.