ره‌یان كلدانی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن و دانا ئامانج نه‌جیب، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان كه ره‌یان كلدانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كوژرانی برازایه‌كی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه له كاتی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زاردا له سلێمانی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، كلدانی برازای نییه.
ئاوێنه: دانا ئامانج نه‌جیب، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی كوژرانی برازایه‌كی ره‌یان كلدانی ره‌تكرده‌وه كه لاهور شێخ جه‌نگی له‌میانی دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوی دادگادا خستونییه‌ته‌ڕو.
پێشتر دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار، له لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی، رایگه‌یاند، له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادگادا، "كاك لاهور ئاماژەی بەوە کرد کە رەیان کلدانی بەشدار بوە لە هێرشکردنە سەر لالەزار و تەنانەت برازایەکیشی ئەو شەوە لە روبەڕوبونەوەکاندا کوژراوە لە نزیک لالەزار."
وه‌ك دانا ته‌قیه‌دین هێمای بۆ كرد، لاهور شێخ جه‌نگی "بە دادوەری وتوە کە رەیان کلدانی پێشتر پەیوەندییەکی هەبوە بە کاک لاهوریشەوە کە ئیشی بۆ کردوە و وەک موعتەمیدێکی کاک لاهور بوە سەردەمێک، تەنانەت باسی لەوەش کرد کە هەندێک پارەشی پێداوە مانگانە. بەڵام بەداخەوە دیارە کاک لاهور نمەکی سوێر بوە."
له‌باره‌ی ئه‌و قسانه‌وه، دانا ئامانج نه‌جیب، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بابلیۆن له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا "جارێک برازایەک دەردەکەوێت کە بونی نییە، جارێکی تر ڕەیان حاشا وەک سیخوڕێک دەردەکەوێت کە بە 4 هه‌زار دۆلار بەرتیلی وەرگرتوە."
ئه‌و جه‌ختی كردۆته‌وه "ڕەیان برازای نییە و تەنیا ئەمە بەسە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە هەندێک چیرۆک پێویستیان بە سیناریۆنوس هەیە نەک شایەتحاڵ."
دانا وتوشیه‌تی "لە قۆناغی پێشودا، کاک لاهور خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بو لەسەر جموجۆڵی هەندێک لایەن لە هەولێر و گواستنەوەی زانیاری بۆ بەغدا و بە دڵسۆزی مامەڵەی لەگەڵ بەغدا دەکرد."