بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له‌باره‌ی سكاڵاكانی په‌یوه‌ست به په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، دادگاكه داوای ئاماده‌بونی محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كردوه، پێویستە ئەم خولەی په‌رله‌مان هەڵبوەشێتەوە.
ئاوێنه: به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای فیدراڵیی عێراق، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، دادگاكه له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌وه كۆببێته‌وه كه تێیاندا داواكراوه حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بناسرێت و هه‌روه‌ها بڕیاردان له‌وه‌ی كه به‌رده‌وامی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كارێكی ناده‌ستورییه.
سكاڵای په‌یوه‌ست به حكومه‌ت له‌لایه‌ن رێبوار ئه‌و ره‌حمان و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌دژی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت، به جیا تۆماركراوه كه له سكاڵاكانیاندا داوایان كردوه كابینه‌ی ئێستای حكومه‌ت به كاربه‌ڕێكه‌ر بناسرێت.
سكاڵاكه‌ی په‌یوه‌ست به په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌لایه‌ن عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌دژی محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه‌و تێیدا داوایكردوه دادگاكه بڕیاربدات به‌وه‌ی كه به‌رده‌وامبونی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ناده‌ستورییه.
به‌پێی قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، دادگای فیدراڵی داوای كردوه محه‌مه‌د سلێمان، وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماده‌ی دادبینییه‌كه‌ی سبه‌ینێ بێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی "بۆ سکاڵایەکی ئێمە لەسەر نادەستوریبونی بەردەوامی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، دادگای فیدڕاڵ نوسراوی بۆ پەرلەمانی کوردستان کردوەوکە محەمەد سلێمان سەرۆکی یەکەم دانیشتن ئامادەبێت، پەرلەمان ئاگاداریان کردوە."
وتوشیه‌تی "هیواموایە ئامادە بێت و بەو شێوازە وتەبدات کە پەرلەمان لە یەکەم دانیشتنی خۆی بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوەو پێویستە ئەم خولە هەڵبوەشێتەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سکاڵای دوەممان، بۆ ناسادنی کابینەی ئێستای حکومەتی کاربەڕێکەرە، سکاڵا لەسەرکراو (مەسرور بارزانی) یە.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه كردوه كه "دەسەڵاتدارانی هەرێم هەوڵی تەواویان داوە دادگا بڕیار نەدات و وتویانە: لە زوترین کاتدا پەرلەمان و حکومەت پێکدێت… ئایا ئەمە ڕاستییە یان یاریکردنەو بۆ دەرنەکردنی بڕیارە لەلایەن دادگاوە؟"