سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئه‌گه‌ر بزانن دانوستان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دوو وه‌زاره‌ته، "دڵنیابن ئێمه‌ی تێدا نین"، دەشڵێت "بە یەکێتیم وت؛ تاوەکو پارتی دان به هاوپه‌یمانێتی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتیدا نه‌نێت، له‌گه‌ڵیان كۆمه‌بنه‌وه".
ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "رێككه‌وتنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتیی باسی به‌شداریكردنی ئێمه‌ی له حكومه‌ت تێدا نییه. ئه‌گه‌ر بزانین دانوستان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێك یان دوو وه‌زاره‌ته، دڵنیابن ئێمه‌ی تێدا نین".
وتیشی "ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا هه‌ڵبژێردرێته‌وه به هه‌مان سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌هه‌مان میكانیزمی رابردوو، قوڕ ئه‌كرێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا. هه‌ندێك له ئۆپۆزسیۆنی ساخته‌چی پێیان خۆشه مه‌سرور بارزانی ببێته‌وه به سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌مانه سه‌ربه پاراستنی پارتین".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌کە ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی دا كرابێت، له‌نێوان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت كرابێت، "ئێمه لێی ئاگادار نین''.
دەربارەی ئەوەی ئایا شاسوار عەبدولواحید لە قوباد تاڵەبانی نیگەرانە؟ ئەو رایگەیاند "نیگه‌ران نیم له كاك قوباد و شته‌كه‌م شه‌خسی نییه‌و خوا هه‌ڵناگرێت ئه‌وانیش روونكردنه‌وه‌یاندا وتیان؛ باسی پێكهێنانی حكومه‌تمان نه‌كردووه".
ئەمەش کۆمەڵێک دیکە لە وتەکانی ناوبراوە:
ـ مادام پارتی دانی نه‌ناوه به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی نێوان جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتیی، هه‌ر هێزێك له‌گه‌ڵ پارتی كۆبێته‌وه واتا به 23 كورسییه‌كه‌ی خۆی كۆبووه‌ته‌وه.
ـ به برایانی یه‌كێتیم وتووه تا پارتی دان به هاوپه‌یمانێتی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتیدا نه‌نێت، له‌گه‌ڵیان كۆمه‌بنه‌وه.
ـ هاوپه‌یمانی ئێمه‌و یه‌كێتیی ماوه، مه‌سه‌له‌ی چونه ناو حكومه‌ت هیچ مه‌وزوع نییه"ـ
ـ ئه‌گه‌ر تێڕوانینی جیاوازیشمان هه‌بێت دوو حزبی جیاوازین. یه‌كێتیی حزبێكه ره‌نگه 50 ساڵه وای هێنابێت، ئێستا وا ئاسان نییه جه‌ماعه‌تێكی تازه بچین و من هه‌موو رۆژێك به ره‌ئیسی یه‌كێتیی بڵێم با وا بكه‌ین.. ئه‌وانیش مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تییان هه‌یه‌و ره‌نگه كاتیان بوه‌ێت بێنه سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئێمه.