وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌ك بۆمب له ئێران بخاته‌خواره‌وه، ده‌بێت ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی له ناوچه‌كه به‌رێته‌وه.
ئاوێنه: میهرداد ئەخلاقی، وه‌زیری نوێی به‌رگریی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لەدوای کۆبوونەوەی متمانەبەخشینی له پەرلەمان، لە وەڵامی ڕۆژنامەنوساندا سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" لەلایەن تره‌مپه‌وه له‌دژی ئێران وتی"ئێمە ڕێکاری پێویستمان بۆ ئەم بابەتە گرتوەتەبەر و خەیاڵمان ئاسودەیە. بە دڵنیاییەوە کاری خۆمان ئەنجام دەدەین."
وتیشی "تره‌مپ دەبێت لەبیری ئەوەدا بێت کە پیاوه‌كانی بە سەلامەتی لە ناوچەکەمان به‌رێته‌ده‌ره‌وه. ئەگەر یەک بۆمب بخاته‌خواره‌وه، ده‌بێت زۆرێك له ته‌رمی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه به‌رێته‌وه."
بە وتەی وەزیری بەرگریی ئێران، "هەر ئەمه‌ش بوەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا تا ئێستا لەم کارە خۆی به‌دوربگرێت. بەڵام ئەگەر هەڕەشەکانی لە دروشمەوە بكاته كردار، ئه‌وا ئاکامەکەی دەبینێت."