به‌رپرسانی سه‌ربازیی و ئیداریی عێراق و ئه‌ندامێكی فه‌رمانده‌یی یه‌به‌شه، رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ تێكه‌ڵكردنی یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه به ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق به روداوێكی مێژویی ناوبرد. ئه‌ندامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی یه‌به‌شه وتی، چیای به‌هاوبه‌شی له‌نێوان یه‌به‌شه و سوپای عێراقدا ده‌پارێزرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، پاش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان یەبەشە و حکومەتی عێراق، جێگری سوپاسالاری عێراق و ئەندامێکی فەرماندەیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆردانی شنگال و پارێزگاری نەینەوا، له شوێنی رێوڕه‌سمه له چیای شه‌نگال، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، فەریق ڕوکن عەلی سەعد حەربی، جێگری سوپاسالاری عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەکان ڕایگەیاند، ئەمرۆ ڕۆژێکی مێژوییە کە بەسەرپەرشتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕێورەسمی پچڕاندنی پەیوەندی سەربازیی هێزه‌كانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال یەپەشە و تێكه‌ڵبونیان بەهێزە ئەمنییەکانی عێراق بەڕێوەچو و بەوەش ئەرکی پاراستنی ئەمنی ناوچەکە دەگوازرێتەوە بۆ دەست حکومەتی فیدراڵیی عیراق.
ئاماژەی بەوەشدا، بێگومان ئەم هەنگاوە لە ڕۆحی نیشتیمانپەروەری و خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی ئێزدییەکان و بەرگریکردنیان لەناوچەکەیان و سەرکەوتنیان بەسەر تیرۆریستان‌دا سەرچاوەی گرتوە.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا تیرێژ شنگالی، ئەندامی فەرماندەیی یەبەشە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژوییە و یەکەم هەنگاومان نا و لە داهاتودا هەنگاوەکانمان ڕونتر دەبنه‌وە، بەشێک لە هێزەکانمان بەشداریی لە سوپادا دەکەن و بەشێکیشیان بەشداریی لە پۆلیسی فیدڕاڵی یان حەشدی شەعبییدا دەکەن، زیاتر لە چوار هەزار ئەنداممان قۆناغ بە قۆناغ بەشداریی لە سیستەمی ئەمنییدا دەکەن، هێزەکانی یەژەشەش، بە هەمو ئەندامەکانییەوە لەگەڵ هێزە گشتییەکەماندا تێكه‌ڵ دەبن، چیای شنگالیش بە شێوەیەکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانمان و سوپای عێراقدا دەپارێزرێت.
دواتر عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەواش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی میژوییە کە بەدەستپیشخەری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق هاتوەتە ئاراوە و هەنگاوی تێكه‌ڵكردنی هیزەکانی یەژەشەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەرچەرخانێکی مێژویی و گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و شنگال.