پڕۆژه‌ی روناكی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هاوبه‌شێك كاره‌باكه‌ی به‌هۆی پاره‌نه‌دانه‌وه بڕدرا، پڕۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با بۆی ته‌نیا دوای ئه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ته‌واوی پسوڵه‌ی روناكی بدات.
ئاوێنه: پڕۆژەی ڕوناکی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەگەر هاوبەشێک کارەباکەی پچڕا بەهۆی پارەنەدانەوە، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کارەبا تەنها دوای ئەوە دەستپێدەکات کە تەواوی پسوڵەی ڕوناکی بدات و بەشێوەیەکی گشتی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش تا 24 کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە زیاتر بخایەنێت، بۆ نمونە ئەگەر پارەکە لە ڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، ئەوا پڕۆسەکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، 50 ڕۆژی ماوەی پارەدان لە ڕێکەوتی دەرچونی پسوڵەکە لەسەر سەکۆی ئی پسوڵە دەستپێدەکات، نەوەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسوڵەی کاغەزی. بۆیە هاوبەشان هان دەدەین لەوەی مانگانە سەیری پسوڵەکانیان بکەن لەڕێگەی ئی-پسوڵەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئەو هاوبەشانەی لەو ماوەیەدا پارەی پسوڵه‌کەیان نادەن ڕێکاری پارەدانی 50 ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێدەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت. نوێترین پسوڵەی کارەبا ئێستا بۆ زۆربەی هاوبەشانی کارەبا لە ئی-پسوڵە بەردەستە.
پڕۆژه‌ی روناكی وتوشیه‌تی، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی ئاگاداربکرێیتەوە دەربارەی دەرچون و زانیارییەکانی پسوڵەکانت، ئەوا پێویستە یەکەکەت تۆمار بکەیت لەڕێگەی ماڵپەڕی ڕوناکی.