په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: بڕیاردان له‌ زیادكردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ ده‌برێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
  2026-10-31     

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتو ره‌شنوسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت و ده‌شڵێت، رێككه‌وتنێك له‌نێوان وه‌فدی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی هه‌یه‌ كه‌ بڕیاردان له‌ زیادكردنی پشكی هه‌رێم ببرێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

ئاوێنه‌: سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌ ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە دوای هەمووارکردنەوەی لە وەزارەتی دارایی، هەفتەى داهاتوو رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێتەوە.

 راشیگەیاند: تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان 12.70یە، بەڵام رێککەوتنێک هەیە لەنێوان وەفدی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، کۆنووسێکی هاوبەش ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن و لەوێ بڕیار بدرێت بە زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ 14.14.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×