چارەنووسی 7 هەزار گرێبەستی کەرکوک بۆ بودجەی 2027؛ ئەگەری فەوتانی هەیە
  2026-10-31     

وەزارەتی دارایی عێراق لە وەڵامێکدا بۆ پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، دامەزراندنی حەوت هەزار و 304 گرێبەست لە پارێزگاکە پەیوەستە بە بودجەی ساڵی 2027ەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە پارێزگاری ئەو شارە لە نوسراوێکدا داوای لە وەزارەتی دارایی کردبوو پرسی دامەزراندن بۆ ئەو ژمارە گرێبەستە بۆ 'پێکهاتەکان' بخرێتە ناو یاسای مووچەی 2027 ـەوە.


ئاوێنە: 24ـی ئەیلوولی 2026 محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک لە نوسراوێکدا داوای لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە پرسی دامەزراندنی حەوت هەزار و 304 گرێبەست بۆ پێکهاتەکانی کەرکوک بخرێتە ناو یاسای مووچەی 2027 ـەوە و جارێکی دیکە ئەم دەرفەتە بە شاری کەرکوک بدرێتەوە چونکە نەتوانرا لەکاتی خۆیدا ناوەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت بۆ پەسەندکردنی.

هەربەپێی نوسراوەکە، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی ناوەکانی بۆ دۆخی تایبەتی کەرکوک، ئاڵنگارییەکانی پێکهێنانی حکومەت، کێشە کارگێڕییەکان و هەوڵدان بۆ دابینکردنی پشک بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و وانەبێژان کە پێشتر بە خۆبەخش کاریانکردووە، گەڕاندووەتەوە.

پەیوەست بەو بابەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لە وەڵامی داواکارییەکی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، پرسی تەرخانکردنی بودجە بۆ حەوت هەزار و 304 گرێبەست لەو پارێزگایە، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 یەکلایی دەکرێتەوە.

لایخۆشییەوە، حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک وتی "ئیدارە خۆجێییەکانی پێشوو و ئێستای بەرپرسن لە نەناردنی ناوەکان لە وادەی خۆیدا و باشترە ئەم پرسیارە لە ڕاکان جبووری و ڕێبوار تەها، پارێزگارانی پێشووی کەرکوک و محەممەد سەمعان پارێزگاری ئێستای شارەکە بکرێت، بۆچی ناوی شایستەکان، لەکاتی خۆیدا و لەچوارچێوەی بودجەی سێ ساڵەی 2023، 2024، 2025 پێشکەش نەکرا، هەرچەندە لیژنەیەکی کارگێڕیی تایبەتمەند کەلە 17 کەس لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک پێکهێنرابوو بۆ پێشکەشکردنی ناوی شایستەکان بۆ ئەم وەزیفانە".

وتیشی "تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، تەنیا فشاری پەرلەمانتارانە بۆ جێگیرکردنی لە بودجەی 2027، بەپێچەوانەوە مافی خەڵکی کەرکوک لەم بەشە وەزیفییە بە فەوتاو دادەنرێت".

جێی ئاماژەیە، وەزارەتی دارایی عێراق لە نیسانی 2026ـدا ڕایگەیاندبوو، فەرمانگەی بودجە نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی پارێزگای کەرکووک کردووە بە مەبەستی دڵنیابوون لە ناوی 7304 گرێبەست لەچوارچێوەی ئەو  150 هەزار پلە وەزیفییەی کە لەبودجە سێ ساڵیەکەی حکومەتەکەی سوودانی تەرخانکرابوو، هەر هەمووشیان کاری پێویستییان بۆ کرا بەڵام ئیدارەی پارێزگای کەرکوک تا ئەم کاتە خۆی یەکلانەکردووەتەوە و لیستی ئەو ناوانەی نەناردووە.
 

زۆرترین بینراو
جه‌ی دی ڤانس: تره‌مپ رێگه‌نادات ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران ببێته‌ جه‌نگێكی بێ كۆتایی
ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی: داوا له‌ وه‌زیر نەكراوە دەسەڵاتەکانی بداته‌ بەڕێوەبەرە گشتییەکان
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ئه‌مریكا بژارده‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌دژی ئێران خسته‌ به‌رده‌م تره‌مپ
دەرکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران بە نەخشی ئاڵای کوردستانەوە لە کەناڵی ئینگلیز، کاردانەوە لێدەکەوێتەوە
لەسەر کێشەی ٣٠٠ دۆلار کوژرا؛ کەسوکاری ئارام ئیمامی: ڕێگەمان بە گەنجەکانمان نەدا تۆڵە بکەنەوە و چاوەڕێی یاساین
"هونه‌رمه‌ندانی چه‌مچه‌ماڵ له‌ یه‌كه‌مه‌كانی خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی عێراقن"
وەزارەتی پەروەردەی تورکیا پرۆگرامێکی نوێی دیجیتاڵی و دەنگیی بۆ خوێندنی زمانی کوردی خستە بەردەست
کونسوڵی گشتیی ئێران لە گوڵەخانە: بناری سورێن سەنگەری هاوبەشی ڕابردوومان بووە دژی ڕژێمی بەعس
وه‌فدێكی قه‌ته‌ر بۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا گه‌یشته‌ تاران
تره‌مپ: به‌مزوانه‌ شه‌ڕی ئێران كۆتایی دێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×