محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تره‌مپ و حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكادا "خراپ" دۆڕاندییان. ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنێت، ئێرانیش چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت ره‌نگه ئیسرائیل بسڕێته‌وه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێشتر ئاماژەم بەوە کردوە کە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریکادا، ڕەنگە ترامپ و حیزبەکەی بدۆڕێن. ئه‌وه ده‌ركه‌وت تره‌مپ و حزبه‌كه‌ی دۆڕاندییان، دۆڕاندنێكی خراپیش.
وتیشی، هاوڵاتیانی ئەمریکا دەبێت ترامپ دادگایی بکەن و بیخه‌نه زیندانه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا كردی و ئه‌مریكای بچوك كرده‌وه و ئابڕوی برد‌و وێرانی كرد، ئێستا ئه‌مریكا، ئه‌مریكای پێش شه‌ڕی ئێران نییه. ئه‌مریكای ئێستا ئه‌مریكایه‌كی بچوك و لاواز و داماو و زه‌لیله له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه تره‌مپ چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنێت. من پێموایه ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌مریكا زو فریای ئه‌وه بكه‌ون، ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربێنێت دڵنیابن ئێرانیش چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت به‌رامبه‌ریان ره‌نگه ئیسرائیل بسڕێته‌وه له‌سه‌ر جوگرافیا.