نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات: "ناكۆكی و جیاوازییه‌كان له‌وێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن"
  2026-11-04     

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە هەمو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تێدا بکەن و ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەربکەن.

ئاوێنه‌: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند "پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم. پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی ته‌واوى خەڵکی کوردستانە، پێویستە هەمو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛ ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن."

سه‌رۆكی هه‌رێم وتیشی "هیوادارم ئه‌م هه‌نگاوه‌ يارمه‌تيده‌ر و هانده‌ر بێت لە تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و ڕەخساندنی زه‌مينه‌يه‌كى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان هه‌مو لایەنە سياسييه‌کان."

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "دوپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ، سازان و هاوبه‌شيى نێوان ته‌واوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکانن، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەموان."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:

پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم. پەرلەمان دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی ته‌واوى خەڵکی کوردستانە، پێویستە هەمو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛ ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن.

هیوادارم ئه‌م هه‌نگاوه‌ يارمه‌تيده‌ر و هانده‌ر بێت لە تێپەڕاندنی دۆخی بنبەستی سیاسی و ڕەخساندنی زه‌مينه‌يه‌كى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری نێوان هه‌مو لایەنە سياسييه‌کان.

دوپاتى ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ، سازان و هاوبه‌شيى نێوان ته‌واوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکانن، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەموان.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/11/4

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×