سهباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگهیاتد، كشانهوهی قۆناغ به قۆناغی هێزەکانی تورکیا لە سەربازگەی زێلکان لە باشیک لەم مانگهوه دهستپێدەکات و تا کۆتایی ئەمساڵ بونی توركیا لە سەربازگەکە كۆتایی دێت و ڕادەستی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دهكرێتهوه.
ئاوێنه: سهباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئهمڕۆ دوشهممه به میدیای رهسمی وڵاتهكهی وت "قۆناغەکانی ڕادەستکردنی قۆناغ به قۆناغی سەربازگەی زێلکان لە باشیک لەم مانگەدا دەستپێدەکات، تاوەکو گەیشتن بە کۆتاییهێنان بە بوونی تورکیا لە سەربازگەکەدا لە کۆتایی ئەمساڵدا.
رونیشی کردەوە کە "سەربازگەکە لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوودا لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا دەبێت".
بهقسهی نوعونان "لیژنەی ئەمنیی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا بە کردەیی دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ وەرگرتنهوهی سەربازگەی زێلکان و بەهێزکردنی ڕێکارە ئەمنییەکان لە شەنگال"، ئاماژەی بەوەش دا کە "لیژنەکە نوێنەرانی هەردوو لایەنی عێراقی و تورکی لەخۆدەگرێت و لە ماوەی داهاتوودا ڕیتمی کارەکانی چڕتر دەبێتەوە تاوەکو گەیشتن بە کاتە دیاریکراوەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە و ڕادەستکردنی سەربازگەکە بە هێزەکانی عێراق".