ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل هەوڵ دەدات نەتانیاهۆ لە دەسەڵات لاببات
  2026-11-10     

ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل هەوڵدەدات حکومەتێکی نوێ پێکبهێنێت بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنیامین نەتانیاهۆ. بەهۆیەوە، حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان ڕێککەوتوون و هەوڵدەدەن یەکێک لە حزبە 'ئایینییەکان'ـی هاوپەیمانی نەتانیاهۆیش ڕازی بکەن لەگەڵیان هاوپەیمان بێت.

 

ئاوێنە: زە تایم ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ئەم گۆڕانکارییانە نیگەرانی لەناو حزبی لیکود-دا زیادیکردووە، لەبارەی ئەگەری کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتی حکومەتی نەتانیاهۆ.

لەگەڵ ئەوەشدا، ناکۆکییەکان سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ حزبە عەرەبییەکان و لێبوردنی خەڵکی ئایینی لە خزمەتی سەربازی، هێشتا بەربەستن لەبەردەم ئۆپۆزسیۆن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر پێکهێنانی حکومەت.

گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پێشووی تیمی سوپای ئیسرائیل و سەرکردەی حزبی "یاشار"، ڕۆژی یەکشەممە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی پێسپێردراوە. ئێستا هەوڵدەدات کۆمەڵێک حزب بە بیروڕا و ئاراستەی جیاوازەوە کۆبکاتەوە، بۆ لابردنی نەتانیاهۆ لە دەسەڵات.

ئایزنکۆت و ئاڤیگدۆر لیبەرمان، سەرکردەی حیزبی "ئیسرائیل ماڵی ئێمەیە"، دوای کۆبوونەوەکەیان لە ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتوون پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنیسێت) بدرێت بە ئەندامێک لە حیزبی "یاشار".

ئەم ڕێککەوتنە دەتوانێت یەکەم هەنگاوی کرداریی ئۆپۆزسیۆن بێت بۆ وەرگرتنی بەشێک لە دەسەڵات لە دەستی نەتانیاهۆ.

هاوکات ئەمیر ئۆحانا، سەرۆکی ئێستای کنیسێت و یەکێک لە کەسانی نزیکی نەتانیاهۆ، دەسەڵاتی دیاریکردنی بەرنامە و بابەتەکانی دانیشتنەکانی پەرلەمانی هەیە. ئۆپۆزسیۆن نیگەرانە لەوەی ئەو دەسەڵاتە بەکاربهێنێت بۆ دواخستنی دەستبەکاربوونی حکومەتێکی جێگرەوە.

کنیسێتی نوێ بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، دەستبەکار بکات. حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی نەتانیاهۆ بە گشتی ٦٧ کورسییان لە کۆی ١٢٠ کورسیی کنیسێتدا هەیە. ئەم ژمارەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەسە، بەڵام هێشتا نەبووەتە هاوپەیمانییەکی سیاسی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

جگە لەوەش، بەپێی ڕاپۆرتی میدیای ئیسرائیلی "وای‌ نێت"، ئایزنکۆت و لیبەرمان کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەیان بە "بەرهەمدار و ئەرێنی" وەسفکردووە و وتوویانە؛ دڵنیان لە توانای خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی جێگیر کە بتوانێت ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بێت.

هەروەها ئەوان ئاماژەیان بە چارەسەرکردنی هەندێک لە ناکۆکییەکانی نێوانیان کردووە، بەڵام سەبارەت بە گرنگترین بابەت، واتە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو، هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکیان ڕانەگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
کابینەی حکوومەتی تورکیا کۆدەبێتەوە؛ هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی، دۆخی ئابووری و پەیوەندییەکانی ترەمپ و ئەردۆغان تاوتوێ دەکرێن
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×