زه‌یدی: دادگا ده‌وڵه‌تی ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی له‌ زاخۆوه‌ تا به‌سره‌ قاچاخچێتی و دزی نه‌مێنێت
  2026-11-15     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی چونه‌ جورف سه‌خر رایگه‌یاند، پێیانوتم تۆ ئه‌و هێزه‌ت نییه‌ روبه‌ڕوی ئه‌وانه‌ ببیته‌وه‌، پێموتن، هێزەکانی من پیاوێکیان دەوێت پێیان بڵێت، دەرچن و منیش لەگەڵتانم. ده‌شڵێت، دادگا ده‌وڵه‌تی ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی له‌ هیچ بستێكی عێراقدا له‌ زاخۆوه‌ تا به‌سره‌، قاچاخچێتی و دزی نه‌مێنێت.

ئاوێنه‌: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی چونه‌ جورف سه‌خر رایگه‌یاند "بێگومان ئێوه‌ به‌م ده‌رچونانه‌تان، چاوی عێراقتان ڕوناک کرده‌وه‌ و هه‌ڵوێستێكی مێژوییتان تۆماركرد، به‌ سینه‌ی پڕ و ویژدانی نه‌كڕدراو و به‌ هیمه‌تی یه‌کده‌سته‌وه‌ چون و ئه‌وه‌تان ئاشكراكرد كه‌ له‌ بژێوی عێراقییه‌کان و له‌ ژێر ناوێکی دیاریکراودا ده‌دزرا."

وتیشی "هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وه‌ی پێی وایه‌ هیچ چاوێک نییە چاودێری بکات، با به‌ حساباته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه‌. كاتێك ته‌ماشای هه‌مو یه‌کێک له‌ ئێوه‌ ده‌که‌م ئێوه‌ خۆتان نیشتمانن، چونکە نیشتمان تەنها خاک نییە، بگرە پیاوێکی به‌شەرەفە که‌ راستی دەڵێت و ناترسێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "که‌مترین شت که‌ ئه‌مڕۆ پێشکه‌شتان بکه‌ین پاداشت و سوپاس و پێزانینه‌، ئه‌مه‌ بارته‌قای بوێریی ئێوە نییە، بوێریی ئێوه‌ له‌ هه‌مو شتێکی گرانبه‌ها و هه‌مو شتێکی پیرۆز گرانتره‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ پەیامێکه‌ بۆ که‌سانی تر؛ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی عێراق بکات، عێراق له‌ بیری ناکات."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "راستییه‌کانتان بۆ خه‌ڵک رون کرده‌وه‌ و بوێر بون، عێراق به‌ده‌ست ئه‌م نمونانه‌وه‌ ماندو بوە، ئه‌وه‌ی حوکمی عێراق ده‌کات ئێوه‌ن، دادگای عێراقی سوپاسی دەکەین 100% پشتیوانتانه‌، دادگا‌ ده‌وڵه‌تی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بستێك له‌ عێراق له‌ زاخۆوه‌ تا به‌سره‌ نه‌مێنێت که‌ قاچاخچێتی و دزی تێدا بێت."

دوێنێ پێی دەڵێن: تۆ هەڵەیت، تۆ ئه‌و هێزانەت نییە کە بتوانیت ڕوبەڕوی ئەمانە ببیتەوە، پێم وت: ئه‌گەر هێزەکانمان سستیان نواند، گه‌له‌که‌م ده‌هێنمه‌ دەرەوە. دەتوانن وەرن باسی مافەکانی خۆتان بکەن. ئه‌مه‌ تێڕوانینی تۆیە، هێزەکانمان پیاوێکیان دەوێت که‌ بیانەوێت، منیش پێکەوە له‌گه‌ڵ ئێوه‌ دێمە دەرەوە، ئه‌مه‌یه‌ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت.ئه‌م قسانه‌‌ هیمه‌تی هێزه‌کانی لاواز کردبو.

وتیشی "دوێنێ پێیانوتم تۆ هەڵەیت، ئەو هێزانەت نییە کە بتوانن روبەڕوی ئەمانە ببنەوە. پێم وتن، ئەگەر هێزەکانمان دەستەوەستان بون، گەلەکەم دەهێنمە سەر شەقام، پێیان دەڵێم وەرن بەرگری لە مافەکانتان بکەن. ئەوە تۆیت کە بەو شێوەیە بیردەکەیتەوە؛ هێزەکانی من پیاوێکیان دەوێت پێیان بڵێت، دەرچن و منیش لەگەڵتانم، ئەمەیان دەوێت، ئەوەی هیممەتی هێزەکانی لاواز کردبو، ئەم قسانە بو."

زۆرترین بینراو
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
مەلا بەختیار: خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس‌و گەندەڵەکانی دوای راپەڕین مافی شانازیکردنیان بەسلێمانیەوە نیە
"قاچیان دەشکێنین": تورکیاو ئێران لەترس‌و دڵەڕاوکێدان بەهۆی هەنگاوێکی ترەمپەوە
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
یەکێتی گوناحە، لای مێزەکەی "هەرێمە نوێکە" چی دەگوزەرێت؟
رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
دادگای فیدراڵی دۆسیەی موڵکە حکومییەکانی لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×