عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوانیادا، تاوتوێی رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ پاراستنی سه‌رچاوه ئابورییه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قاچاخچێتی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیران عەلی زەیدی، لەگەڵ فایه‌ق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق كۆبوه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە كۆبونه‌وەکەدا تاوتوێی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سه‌رچاوه ئابورییە نیشتمانییەکان و بەرەنگاربونەوەی قاچاخچێتی کرا، هەروەها جەخت لە گرنگیی پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی دادوەری بۆ ئەم هەنگاوانە کرایەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسا و پراکتیزەکردنی دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵی لە سەرتاسەری عێراقدا.