2019-12-07   1036     
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ کە ئاماژەی بەوەدابوو نوسراوێكیان بۆ هێنانی دووگ ساختەکراوە، رایگه‌یاند: ''هێنانی دووگ و هه‌ر کاڵایه‌کی قاچاخ نوسراوی ناوێت, کۆنتێنه‌رێک دووگ به 30 هه‌زار دۆلار و هێلکه به 10 هه‌زارو 500 دۆلار و سێ‌و و ترێ به 5 هه‌زار 500 دۆلار بۆت داخڵده‌کرێت، داهاتی ئه‌م کاڵایانه به قاچاخ دێت نزیکه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح, سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌داوی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "سێ مانگه به‌وردی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان به‌دواداچونمان کردووه، ئه‌وه‌ی ئێمه به‌به‌ڵگه‌ی ته‌واو ده‌ستمانکه‌وتوه، دزی و تاڵانی له خاڵه سنوریه‌کان ده‌سه‌لمێنێت، تاڵانیه‌کی بێ وێنه‌یه، دزی و خیانه‌ت له هه‌مومان، له گیرفانی هه‌موان، خه‌ڵکێک ئاماده‌یه بۆ ده‌ستکه‌وتنی پاره هه‌موان توشی خراپترین نه‌خۆشی بکات."
به‌وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، "قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنوریه‌کان نزیکه‌ی 40 ملیۆن دۆلاره‌و ئه‌مه‌م به به‌ڵگه سه‌لماندوه، چ کاڵایه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوت ده‌وێ به‌بێ گومرگ و به‌بێ پشکنین به‌زه‌بری هێز بۆت داخڵده‌کرێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكرایكردوه "نزیکه‌ی 20 کۆمپانیا له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کان پاره له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن له 700 دۆلاره‌وه بۆ 5 دۆلاری تێدایه، کۆمپانیا هه‌یه مانگانه 5 ملیۆن دۆلار به چه‌ند کاغه‌زێک ده‌خاته گیرفانی."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاندوه كه ڕاپۆرته‌که‌ی داوه به سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مان، ئێستاش لیژنه دروستکراوه‌و به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دراوه، هیواشی خواستوه رێوشێنه‌كان ئه‌نجامی هه‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌رنا چاوپۆشی لێناکرێت و چاوپۆشی لێی خیانه‌تی گه‌وره‌یه."
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا رایگه‌یاندوه كه به‌دواداچونه‌که بۆ هه‌رچوار مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ و په‌روێزخان و هه‌موو مه‌رزه لاوه‌کیه‌کان كراوه.