سبەینێ ئەم گەڕەکە بێ کارەبا دەبێت
  2019-12-11       1664       

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند دانیشتوانی گەڕەکی سلێمانی ئەوانەی دەکەونە سەر هەردوو فیدەری( ١٠٥ و ١٠٥ى مساعید) سبەینێ کارەبایان نابێت.

ئاوێنه‌: بەڕێوبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی ڕاپەڕین ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر هەردوو فیده‌ری(105 و 105 ی مساعد) و دوو محەویلەی فیدەری (103) بەهۆی ئەوەی لە دوو ڕۆژی رابردوودا بەهۆی بارانبارین نەتوانرا کاربکرێت، سبەینێ پێنجشەممە‌ (12/12/2019) پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، له‌ كاتژمێر ( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×