سبەی چوارشەممە موچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەكرێت
  2020-02-19       1051       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه ٢٠٢٠/٢/٢٠‌ موچه‌ی ‌ وه‌زاره‌تی داد  دابه‌ش ده‌كرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردوە.

ڕونیشی کردەوە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، بڕە پارەکە رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ”ھیچ کێشەیەک بۆ موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دروست نەکراوە."

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×