وەزارەتی دارایی: جوڵەی بازرگانی لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان لەگەڵ ئێران راگیرا
  2020-02-24       679       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریان داوە بەشێوەیەكی كاتی جوڵەی بازرگانی لەسەرجەم دروازە سنورییەكان لەگەڵ ئێران رابگرن ئەوەش لەپێناو روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا لەزاری ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتەكەوە بڵاویكردەوە، لەپێناو روبەڕوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیار لە راگرتنی جوڵەی بازرگانی درا لەسەرجەم دەروازە سنوریەکان بەشێوەیەکی کاتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی سێشەممە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست لەو بارەوە دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×