دیمه‌نێكی ڤیستیڤاڵی رۆژی قه‌زای شاره‌زور كه ساڵانه له رۆژی 8ی مارسدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
چوار ساڵه له‌قه‌زاى
شاره‌زور له‌رۆژى هه‌شتى مارسدا فیستیڤاڵ رێكده‌خرێت به‌ناوى (رۆژى شاره‌زور) كه چه‌ندین
چالاكى جۆراوجۆرى تێدا ئه‌نجامده‌ده‌رێت، به‌ڵام چالاكى تایبه‌ت به‌ژنان ئه‌نجام نادرێت.
رێكخراوه‌كان هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌گونجانى كاته‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و هاوكارى نه‌كردنیان
و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ناچالاكى رێكخراوه‌كان خۆیان ده‌گه‌رێنێته‌وه.
ئا: ئیمان زه‌ندى
چاوه‌كان له‌سه‌ر
مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى ژنانى شاره‌زور لاناچن كه هه‌شتى مارس دێت، چونكه هه‌موان چاوه‌ڕوانى
ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ن چالاكى تایبه‌ت به‌و یاده ئه‌نجام بده‌ن تا رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى
گرفتى ئافره‌تان و ژنان بدۆزرێته‌وه، ئه‌م چاوه‌ڕوانه‌ش بۆ رێكخراوى ناحكومیش به‌هه‌مان
شێوه‌یه.
چیمه‌ن ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى
مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى ژنانى شاره‌زور له‌باره‌ى به‌شدارى نه‌كردنیان له‌رۆژى هه‌شتى مارسدا
و فیستیڤاڵى شاره‌زور بۆ ئاوێنه ئاشكرایكرد "گرفتى ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م فیستیڤاڵه
هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌شتى مارس، له‌راستیدا دانیشتنیشمان كردوه تا رۆژه‌كه‌ى بگۆرن
به‌لاَم ئه‌م ساڵیش وه‌كو سالاَنى پێش‌و به‌رێوه‌چو و نه‌گۆرا، ئێمه چالاكى ترمان هه‌یه له‌گه‌ڵ رۆژى
شاره‌زور ناگونجێت واته ئه‌م رۆژه كه زۆر چالاكى تێدا ده‌كرێت چالاكیه‌كانى ئێمه
ده‌كوژێت".
وتیشى "به‌شدارى
نه‌كردنمان ده‌توانم بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ قه‌یرانى دارایى، له 2014وه نه‌سریه‌یه‌كى
وانییه بۆ مه‌ڵبه‌ندى ژنان، له‌راستیدا تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك نه‌هاتوه بڵێت هاوكاریتان
ده‌كه‌ین وه‌رن به‌شدار بن، كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێمه نه‌بونى بودجه‌یه".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات گه‌ر بێت‌و چالاكیمان هه‌بێت ئه‌وه بۆ خزمه‌تى كچان و ژنانى
ده‌ڤه‌ره‌كه‌مانه، وتى "به‌لاَم به‌داخه‌وه له%70ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه قبوڵى
ناكات، چونكه به‌داخه‌وه رۆشنبیره‌كان گوێرایه‌ڵێكى باش نین جا خه‌ڵكى ئاسایى چى
بڵێن!، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شى به‌ره‌و پیرى چالاكیه‌كانمان بێت هه‌ر ئافره‌تان خۆیانن".
وتیشى "ئێمه
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌روى خۆشمانه‌وه قسه‌مان كردوه گه‌ر بێت‌و دۆخ به‌ره‌و باشى
بڕوات به‌چالاكى زۆرباش به‌شدارى ده‌كه‌ین، به‌لاَم هیچ كه‌سێكیش نایه‌ت سپۆنسه‌رت
بكات چونكه ده‌ڵێن خۆیان حزبێكى گه‌وره‌ن ده‌بێت خۆیان بودجه‌یان بۆ سه‌رف بكه‌ن".
مه‌ریوان تۆفیق
به‌رێوه‌به‌رى پێشوى رۆشنبیرى و هونه‌رى شاره‌زور و سه‌رپه‌ره‌شتیارى هه‌رچوار ساڵى فیستیڤاڵه‌كه
له‌باره‌ى ناچالاكى رێكخراوانى ژنان وتى"به‌داخه‌وه له‌سنوری قه‌زای شاره‌زور
وه‌ك پێویست خانمان به‌شدارنین له‌كارو چالاكییه‌كان، به‌ڕای من هۆكاری یه‌كه‌میش خودی
خۆیانن، ده‌بێت خۆیان به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاوكاری خۆیانبن، رێكخراوه‌كانی ژنانیش له‌قه‌زای
شاره‌زور له‌ئاستی پێویستدا نین ده‌بو ساڵانه به‌پلانێكی ستراتیژی باشه‌وه به‌شداریان
بكردایه به‌ڵام جێگه‌ی داخه به‌ده‌گمه‌ن چالاكی رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ژنان ده‌بینرێت".
هاوكات به‌مۆ ئه‌مین
به‌رێوه‌به‌رى ئێستاى رۆشنبیرى شاره‌زور هه‌مان رای به‌رێوه‌به‌رى پێشوى هه‌یه، ده‌شڵێت
له‌ئێستادا زۆربه‌رى رێكخراوه‌كانى ژنان سه‌ربه‌خۆن و كارى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌شدارى نه‌كردنى
رێكخراوه‌كانى ژنان بوه‌ته پرسیار لاى به‌مۆ ئه‌مین، وتى "ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى
ئه‌نجومه‌نى رێكخراوه‌كاندا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تماندان تا چالاكیان هه‌بێت
به‌هاوكاریشه‌وه به‌ڵام بێوه‌ڵام بون، هه‌روه‌ها چه‌ندین چالاكى ژنان هه‌بوه وه‌كو
پێشانگاى ده‌ستى ته‌نانه‌ت چالاكى شێوه‌كارى، به‌ڵام چالاكیه‌ك تایبه‌ت به هه‌شتى
مارس نه‌بوه لاى منیش پرسیاره كه بۆچى چالاكیان نییه، هه‌مو كاتێكیش ده‌رگامان
كراوه‌یه بۆیان".
چ رێكخراوى حزبى
بێت یان حكومى و ناحكومى هۆكار بۆ پاڵپشتى نه‌كردن و هاوكارى و ته‌شهیره‌كانى كۆمه‌ڵگا
ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
نارین عوسمان سه‌رپه‌ره‌شتیارى
ڕێكخراوى كچانى گه‌وهه‌ر، كه گروپێكى كچانه و خوێندنه‌وه‌یه له‌ئێستادا رێكخراوه‌كه‌یان
وه‌ستاندوه بۆ ئاوێنه وتى "ئێمه وه‌كو ڕێكخراوى ناحكومى كچانى گه‌وهه‌ر دو
ساڵه كار و چالاكیمان هه‌یه له‌شاره‌زور بۆ خزمه‌تى ئافره‌تان، من ته‌حه‌دا ده‌كه‌م
هیچ رێكخراوێك له‌گه‌ڵ بوارى چالاكى ژنان سه‌ربه‌خۆ كار بكات، یان ده‌سته‌ى حیزبین
یاخود سه‌ر به‌لایه‌نێكن سه‌ربه‌خۆ لێره نیه، ئه‌مانه‌ش ئامانجیان كار نیه به‌ڵكو
بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره‌یه، ئێمه‌ش وه‌كو كچانى گه‌وهه‌ر كه كارمان كردوه بۆچى وه‌ستاین
له‌به‌ر نه‌بونى شوێنێكى تایبه‌ته واته شوێنێك بێت دور بێت له‌ده‌ستى حزب و بێلایه‌ن بێت تا بتوانین سه‌ربه‌خۆیانه كار بكه‌ین".
ده‌شڵێت به‌هۆى
ئه‌م رێكخراوه‌مه‌وه له‌كارى تایبه‌تى ده‌ركراوم، وتى "له‌دو ساڵى ڕابردو توشى
چه‌ندان گرفت بوین چونكه ئه‌ندام حزبێكمان بانگیشت نه‌كردوه یاخود خه‌ڵاتێك پێش كه‌سێكت
خستوه دواتر هه‌زار هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر كردوین، گرفته‌كان زۆرن ده‌ستتێوه‌ردانى
حزب، كه‌سایه‌تى، پشتگیرینه‌كردنى خه‌ڵك به‌گشتى چونكه شاره‌زور ئه‌و كراوه‌یه‌ى به‌خۆیه‌وه
نه‌بینیوه كاركردنى ئافره‌ت له‌رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان قبوڵبكات، چونكه به‌داخه‌وه
تا ئێستاش نیشانه‌ى پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه هه‌یه كه ده‌چن بۆ رێكخراوه‌كانى
ژنان".
وتیشى "هه‌رگیزیش
پیرۆزكردنى هه‌شتى مارسم قبوڵ نیه و پیرۆزیشى ناكه‌م ئه‌و رۆژه‌شمان ناوێت بۆ خۆیان،
باژن له‌كاڵاكردن ده‌ربهێنن نمایشى نه‌كه‌ن بۆ كاره‌كانیان".
رزگار غه‌فور قائیمقامى
قه‌زاى شاره‌زور له‌و باره‌یه‌وه وتى " ئه‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌رێكخراوه‌كان
خۆیان بكرێت بۆچى چالاكیان نیه له‌رۆژێكى له‌م شێوه‌دا هه‌ر داواكارییه‌كیشیان هه‌بوبیت
بىَ دو دڵى له‌روى مادیه‌وه هاوكاریان بوین، وه هه‌ر رێكخراوێك خۆیان بیرۆكه‌ى چالاكیان
نه‌هێنابێت ئێمه بڵین چى؟".
وتیشى "ئێمه
بێ جیاوازى هه‌مو رێكخراو و خوێندكار و ژنانمان بانگ كردوه تا به‌شداربن به‌خۆشحاڵیه‌وه
به‌شدار بون، ساڵانى رابردو له‌به‌ر قه‌یران نه‌مانتوانی بێت هاوكاریان بین هه‌ر به‌سپۆنسه‌ر
هاوكاریان بوین، به‌لاَم ئه‌مساڵ دۆخ باشتر بوو ده‌توانرا به‌نه‌سریه‌ى حكومه‌ت هه‌ر
رێكخراوێك هه‌ر چالاكیه‌كى هه‌بوایه بىَ جیاوازى هاوكاریمان ده‌كردن".