پاش ئەوەی سەرجەم مەرزە لاوەکیەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا داخران، لە ئێستادا ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی خستۆتەکار بۆ کردنەوەی مەرزی سەیرانبەن بۆ هاتنی باری سەوزەو میوە بەتایبەتی.
ئاوێنە، زریان محەمەد: سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند"بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەمو مەرزە لاوەکیەکان داخران تەنها مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان باری بازرگانی لێوە دەهات."
راشیگەیاند "ئەو بارانەی کە لەو دو مەرزە نێودەوڵەتیەوە دێت قەرەباڵغی زۆریان لەسەر دروستبوەو بارێکی زۆری بازرگانان دەمێننەوە لەسەر مەرزەکان زیانیان زۆر بەردەکەوێت بەتایبەت باری سەوزەو میوە خراپ دەبن، باری کاشی و پێداویستیەکانی دیکە بەهۆی مانەوەی زۆریان و کرێی شەوانە زیانی زۆر بەر بازرگانان دەگەیەنێت."
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختیکردەوە لە ئێستادا لەسەر خەتن و لەپەیوەندیدان لەگەڵ پارێزگار و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان تاكو مەرزی سەیرانبەن بکەنەوەو باری بازرگانان لهوێشەو بێت تا زیانی زۆر بە بازرگانان نەگات.
ئاماژەی بەوەشدا لە ههوڵدان قهبارهی ئهو زەرەر و زیانانە کۆبکەنەوە کە لەم ماوەیەدا بەر بازرگانان کەوتوە بەهۆی داخستنی مەرزە لاوەکییەکان.