نرخی نەوت دابەزی
  2020-04-28       929       

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكە دابەزیەوە.

ئاوێنە: ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 28ی‌ نیسانی‌ 2020 دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە تۆمار كردووە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 22 دۆلارو 44 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 11 دۆلارو 32 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆرینەی كارگە و كەرتە بەرهەمهێنەرەكان داخران و پەكیان كەوت، هەربۆیە خواست لەسەر بەكارهێنان و كڕینی نەوت كەمبووەوە، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت جیهانی و ئەو وڵاتانەی پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن تووشی زیانێكی زۆر بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×