هەولێر..ئەنجامی پشكنینی ئەو بەرپرسە وەرزشیانە ئاشكراكرا كە چاویان بە عەدنان درجال كەوتبو
  2020-05-28       933       

ئەنجامی پشكنینی كۆرۆنای چەند بەرپرسێكی وەرزشیی لە شاری هەولێر ئاشكراكرا كە چاویان بە عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق كەوتبو، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت دوان لە پاسەوانی ناوبراو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

ئاوێنە: رێبین رەمزی، رێكخەری رۆژنامەوانیی یانەی وەرزشی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ھەریەکە لە د.شاکر ئەحمەد سمۆ، بەرێوەبەری گشتی وەرزشی هەرێم و د.عەبدوڵا مەجید، سەرۆکی یانەی ھەولێرو ئەیاد بنیان، سەرۆکی لیژنەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و د.ئەحمەد کۆچەر و د.شامل کامل، ئەندامانی لیژنەی کاتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەرچو، کە نێگەتێف بوە، واتە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبون.

ئەنجامدانی پكشنین بۆ ئەو بەرپرسانە، دوای ئەوە هات ھەواڵی توشبونی دو پاسەوانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بە كۆرۆنا بڵاوبوەوە.

عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی وەرزش لە شارەكە دیداری هەبو.

بەگوێرەی قسەی رێبین رەمزی "ئەوانەی کۆبوونەوە یاخود دیداریان لەگەڵ ناوبراو(عەدنان درجال) ھەبوە، ئەمرۆ پشکنینان بۆ ئەنجامدرا."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×