هه‌شت چه‌كداری‌ داعش له‌ قه‌ره‌چوخ كوژران
  2020-06-03       611       

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ی‌ حوزه‌یران،  له‌ئاكامی‌ بۆردوومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، هه‌شت تیرۆریستی‌ داعش له‌ قه‌ره‌چوخ كوژران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غازی‌ فه‌یسه‌ڵ كارگێڕی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ رێكخستنی‌ هه‌ولێری‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، رایگه‌یاند: "کاتژمێر 7  ئێوارەی ئەمڕۆ هەشت چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغ لە نزیک گوندی عەلیەڕەش خۆیان لە بۆسەنابوو بۆ کردەوەی تیرۆریستی و کاری تێکدەرانە، بەڵام خۆشبەختانە کەوتنە بەر ڕەحمەتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و هەر هەشتیان کوژران".

وتیشی‌ : هەروەها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، هێزەکانی عێراق و دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان بە چڕی بۆردوومانی داعشەکانی چیای قەرەچوغ کردوە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×