ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: هەرچەندە پێویستیان بە 28 رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ هەبوەو تەنیا شەش رۆژیان لێی تێپەڕاندوە بەڵام له‌پێناو
بژێوی و كار‌و كاسبی خه‌ڵك بڕیاریانداوە لە سەعات 12ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی هەڵبگرن. دەشڵێت: بۆ ماوەی یەك هەفتە لە سەعات 8ی ئێوارەوە تا 5ی بەیانی سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكان و شوێنەكان جگه له ده‌رمانخانه‌كان دادەخرێن.
ئاوێنە: ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا، چەند بڕیارێكیان دەركردوە.
بەپێی
راگەیەندراوەكە، له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر تاوه‌كو بتوانرێ كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا
بكرێت، پێویستمان به‌وه هه‌بو بۆ ماوه‌ی (28) ڕۆژ كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی
هاتوچۆ له سنوری پارێزگاكه‌مان ڕابگه‌ێنین، به‌ڵام له‌پێناو بژێوی و كار‌و كاسبی
خه‌ڵك، بڕیارماندا له كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 4 له‌سه‌ر5ی 7/2020، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی
ته‌واوه‌تی له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵبگرین.
ژوری
ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئەوەش داوای له‌هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنوری
پارێزگاكە كردوە، ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و (ده‌مامك) ببه‌ستن و له‌ماڵه‌كانتان
بمێننه‌وه‌و پابه‌ندن بن بەو كه‌ره‌نتینه‌ی كه (6) ڕۆژیان لێی تێپه‌ڕاندوه و هێشتا
(22) ڕۆژی تریان له‌پێشدا ماوه‌و بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له‌ماڵه‌كانتان نەیەنە
ده‌ره‌وه.
هەروەها داواشی
لە له‌هه‌مو حزبه سیاسیسهكانی سنوری پارێزگاكە، ، پیاوانى ئایینی، رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ڕۆشنبیران، میدیاكاران، نوسه‌ران، ڕۆژنامه‌نوسان، مامۆستایانی
زانكۆ‌و هه‌مولایه‌ك كردوە كە هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه ڕابگه‌ێنرێت، تاوه‌كو ئه‌و
(22) ڕۆژه‌ی كه ماوه لهكهرهنتین، خەڵك پێوەی پابه‌ند بن.
هەروەها بڕیاریش
دراوە كە بۆ ماوەی یەك هەفتە له
سنوری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتژمێر
(8)ی ئێواره تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییان كراوه‌ن دابخرێن،
جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
بەپێی بڕیارەكان
هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێرو پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق،
به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه و ڕێگه به هیچ كه‌س نادرێت بچێتە نێو هەولێر.
بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارەكان پێكدێن لە:
یه‌كه‌م/ به‌پێی پێوه‌ره پزیشكییه‌كان و ڕاو بۆچوونی لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر تاوه‌كو بتوانرێ كۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت، پێویستمان به‌وه هه‌بوو بۆ ماوه‌ی (28) ڕۆژ كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتووچۆ له سنووری پارێزگاكه‌مان ڕابگه‌ێنین، به‌ڵام له‌پێناو بژێو و كار‌و كاسبی خه‌ڵك، بڕیارماندا له كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 4 له‌سه‌ر5ی 7/2020، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵبگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا داوا له‌هاوڵاتییان و دانیشتوانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌ت بن و بتوانین كۆنترۆڵی ئه‌م ڤایرۆسه بكه‌ین، هه‌ر كه‌سه‌و له‌لای خۆییه‌وه ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و (ده‌مامك) ببه‌ستن و له‌ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه و پابه‌ندن بن به‌م كه‌ره‌نتینه‌ی كه (6) ڕۆژمان لێی تێپه‌ڕاندووه و هێشتا (22) ڕۆژی ترمان له‌پێشدا ماوه، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت له‌ماڵه‌كانتان مه‌یێنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، داوا له‌هه‌موو (حزبه‌سیاسیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، پیاوانى ئاینی، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ڕۆشنبیران، میدیاكاران، نووسه‌ران، ڕۆژنامه‌نووسان، مامۆستایانی زانكۆ)و هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه ڕابگهێنرێتَ، تاوه‌كو ئه‌و (22) ڕۆژه‌ی كه‌ماوه لهكهرهنتین، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پابه‌ند بین و سه‌لامه‌تی خۆمان و ماڵ و منداڵ و ئازیزانمان و ته‌ندروستی گشتی شاره‌كه‌مان ببپارێزین و به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه زاڵبین.
دووه‌م/ بڕیارماندا له كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 4 له‌سه‌ر5ی 7/2020، بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته تاوه‌كو كاتژمێر12ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی 7/2020 ڕێكاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بێت:-
1- له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتژمێر (8)ی ئێواره تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دوكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
2-هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه و ڕێگه به هیچ كه‌س نادرێت بێته ژووره‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون، بۆیه تكامان وایه كه‌س خۆی له رێگا نه‌دات بۆ بازگه‌كان، چونكه رێگه‌یان پێ‌نادرێت.
3-سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه، به‌پێی ڕێكار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ئه‌و میكانیزم و شێوازه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه بۆیان دیاریكراوه، فه‌رمانگه‌كان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان دابه‌شده‌كه‌ن، هه‌رلێره‌شه‌وه داوا له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ین میكانزمی گونجاو دابنێن بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه كه‌مترین به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌بێت.
4-كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی كراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كان له كاتژمێر (3)ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ (7)ی ئێواره ده‌بێت.
ـ له هۆڵی چاوه‌ڕوانی له چوار نه‌خۆش زیاتری لێ نه‌بێت و نێوانی هه‌ر یه‌كه‌یان دوومه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ـ پزیشك ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامك) ببه‌ستبێ.
ـ نه‌خۆش یه‌ك هه‌واڵی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردوكیان (ده‌مامك)یان به‌ستابێ.
ـ ڕۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگاكان (تعقیم) بكرێن.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا له(كاتژمێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
5- سه‌رجه‌م شۆفێرانی (ته‌كسی، پاس، مینی پاس) ده‌بێت پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و بۆ ته‌كسی له‌دوو سه‌رنشین زیاتری نه‌بێ و پاسه‌كانیش له نیوه‌ی سه‌رنشینه‌كان زیاتر نه بێ، خۆیان و سهرنشینهكانییان (ده‌مامك) ببه‌ستن و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له‌م بڕیاره بكات، له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتوو چۆوه، ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه و به بڕی(50) هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
6-چێشتخانه‌كان، به پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ته‌نها بۆیان هه‌یه خواردن به سه‌فه‌رى یان به دلیڤه‌ری بفرۆشن.
7- به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و مه‌ترسی داری دۆخه‌كه (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان له ماڵ و هۆڵ و هه‌موو شوێنێك و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه.
8-ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه (سه‌نته‌ره‌كانى فێركردنى زمان،پاركه گشتى و تایبه‌تیه‌كان، شوێنه‌كانى یارى منداڵان له ناو مۆڵ و گه‌ره‌كه‌كان، هۆڵه‌كانى سینه‌ما، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگهلهكێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج).
9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، ڕیستۆرانتی باخچه‌كان، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، ته‌نها بۆیان هه‌یه به سه‌فه‌رى و له رێگه‌ى ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ى بۆ یه‌ك جار به‌كاردێت كار بكه‌ن و مێز و كورسى دانانرێت.
10-له ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕۆژانی هه‌ینی، هه‌موو بازاڕ و دوكان و شوێنه گه‌شتیارى و سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه‌كان به‌ته‌واوی داخراو ده‌بن، جگه له نانه‌واخانه و ده‌رمانخانه‌كان، هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
11-له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 2020.7.5، ته‌نها ده‌وامی فه‌رمانگه پێویستییه‌كانی تایبه‌ت به‌كاروباری هاوڵاتییان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان)، به‌سیسته‌می شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ی له 30% ده‌بێت له‌ڕۆژانی (یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه)، له كاتژمێر 9 به یانى تاكو 1 ى دواى نیوه‌رۆ، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وام (ده‌مامك)ی نه‌به‌ستابێت رێكاری كارگێری به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاوڵاتییه‌ك و موراجعێك به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بۆی نیه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك قه‌ره‌بالغی تێدا دروستبێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه ڕاده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی جێنشینی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن یان له پارێزگایه‌كى دیكه‌ن و ده‌وامییان له‌ناوی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره، پێویست ناكات ده‌وام بكه‌ن.
12- له هه‌ر شوێنێكی بازرگانی و بازار و دوكان و ماركێت و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ك رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك هه‌فته كه‌متر نه‌بێت.
13- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به سه‌رجه‌م قایمقامه‌كان بۆ خۆپارێزى له كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه، هه‌ر بڕیارێك له سنووری قه‌زاكه‌یان بده‌ن و له كاتی پێویستیش بۆیان هه‌یه له‌سنووری قه‌زاكه‌یان كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی ڕابگه‌یه‌نن.
14- ئه‌م بڕیارانه له‌كاتژمێر 12ی شه‌وی 4 له‌سه‌ر5ی 2020.7 ده‌چێته واری جێبه جێكردنه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی 7/2020.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر