په‌كه‌كه‌: لە ناوچەی هەفتانین زیاتر لە 100 سەربازی سوپای توركیا كوژراون
  2020-07-11       849       
ئەمڕۆ میدیای فەرمی پەكەكە ئاشكرایكرد، لەماوەی پێنج رۆژی رابردودا لە ناوچەی هەفتانین زیاتر لە 100 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئاوێنه‌: سایتی فورات نیوزی پەكەكە بڵاویكردەوە، گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار، لە ماوەی 4 بۆ 5 رۆژی رابردو لە هەفتانین چالاكی گەورەیان ئەنجامداوە و زیاتر لە 100 سەربازی سوپای تورکیا لەو چالاكییانەدا کوژراون.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، "گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار رایدەگەیەنن، نیشتمانی کوردان نابێتە بەهەشت بۆ داگیرکەران. بۆ گەریلاکانی هەفتانین ئەوە تەنها شەڕی رزگاری لە دژی داگیرکەر نییە، بەڵکو تێکۆشانی ئازادی، دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادیی ژن و پاراستنی مافی هەمو گەلانە."
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×