ئۆپیك: بازاڕی نەوت خەریكە هاوسەنگ دەبێتەوە
  2020-07-13       575       

محەمەد باركیندۆ، سكرتێری گشتی رێكخراوی ئۆپیك، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند: بازاڕی نەوت خەریكە لە بەدەستهێنانەوەی هاوسەنگی نزیك دەبێتەوە ئەوەش لە سایەی بەرزبونەوەی پێ بەپێی خواست لەسەر نەوت.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵیكی رۆیتەرز، محەمەد باركیندۆ، رایگەیاندوە: ئەو خستنەڕو و خواستەی ئێستا لە بازاڕی نەوتدا هەیە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو لە بەدەستهێنانەوەی بازاڕێكی هاوسەنگ نزیك ببنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە پاڵ كەمكردنەوەی بێ پێشینەی بەرهەمی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە، وڵاتانی جیهان بەرەو ئەوە دەڕۆن رێكارەكانی كەرەنتین سوكتر بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×