نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
  2020-07-25       394       
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٠، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

ئاوێنه‌: نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٣ دۆلار و ٣٤ سەنت.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤١دۆلار و ٣٤ سەنت دەفرۆشرێت.

بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×