له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی‌ مه‌لا كرێكار رۆژنامه‌نوسێكی‌ كورد له‌نه‌رویج ده‌ستگیركرا
  2020-08-04       2883       
ماكوان كه‌ریم له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار
له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی‌ ئیتاڵیای‌ مه‌لا كرێكار، رۆژنامه‌نوسێكی‌ كورد له‌نه‌رویج ده‌ستگیركرا.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی‌ ئیتاڵیای‌ مه‌لا كرێكار، ماکوان کەریم بانگخوازو رۆژنامەنوس،  له‌ئۆسلۆی‌ پایته‌ختی‌ نه‌رویج ده‌ستگیركرا.

بەپێی بەدوا داچونی پێگەی دوربین، پێشتر ماکوان كه‌ریم بەھۆی ئەوەی خاوەنی رەگەزنامەی نەرویجی بووە، دادگای ئەو وڵاتە بڕیاری دەستگیرکردن‌و رادەستکردنی ناوبراوی دەرنەکردووە، بەڵام لەسەر ھەمان دۆسییەی پێشو کە ھیچ لێکۆلینەوەیەکی لەگەل نەکراوه‌ ئەمڕۆ دەستگیركراوه‌.

پێشتر ماکوان کەریم لەگه‌ڵ مه‌لا کرێکارو چه‌ند كه‌سێكی‌ دیكه‌دا لەدادگای بۆلزانۆی ئیتاڵیا لە (2019/7/15)  سزای 9 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا بو، ھەروەھا لەدوا دادگاییكردنی‌ مه‌لا کرێکار، پارێزەری ماکوان كه‌ریم لەڕێی ڤیدیۆ لینکەوە بەشداربووە، بەڵام دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه لەرۆژی‌ (2020/7/10) سزدای‌ 12 ساڵ زیندانیكردنی‌ بۆ مه‌لا كرێكار ده‌ركرد.

بریاریشه‌ سبەی دادگاییکردنی ماکون كه‌ریم لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەمەبەستی ئەوەی لەئیتاڵیا حوکمدراوە بەڕێوەدەچێت. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×