لیرەی توركی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2020-08-06       792       

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیرەی توركی ئاستێكی پێوانەیی لە دابەزیندا تۆماركرد، ئەوەش دوای یاریكردنی نرخی دراوی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە دۆلارو یۆرۆ لەماوەی دو هەفتەی رابردودا.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهای لیرەی توركی ئاستێكی مێژویی دابەزینی تۆماركردوەو نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتۆتە 7.267 لیرەی توركی.

لەسایەی دابەزینی پێوانەیی بەهای لیرەدا بەرامبەر بە دۆلار و یۆرۆ، هاوڵاتیانی توركیا هەست بە نیگەرانی دەكەن سەبارەت بە دابەزینی ئاستی داهات و توانای كڕین و دابەزینی ئاستی گوزەرانیان.

بانكی ناوەندی توركیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاندوە، هەمو ئامڕازێك بەكاردەهێنن بۆ دانانی سنورێك بۆ ناسەقامگیری بازاڕ.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×