ئەمشەو یەكشەممە
لەنێو بازاڕی قەزای سێمێل-ی سەربە پارێزگای دهۆك بەهۆی "شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل"
شەڕ لەنێوان دو گروپی گەنجدا رویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکە برینداربون.
ئاوێنە: كەناڵی
روداو بڵاویكردەوە كە بەوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو دو ئۆتۆمبێلە چەند گەنجێکیان تێدابوە،
لەسەر شەقام توشی دەمەقاڵێ بون بەهۆی شکاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەسەر یەکدیدا،
پاشان لەنێو بەنزینخانەیەک لایانداوە و شەڕیان کردوە.
گەنجەکان سەرەتا بە دەست شەڕیان کردوە،
دواتر تەلەفۆنیان بۆ هاوڕێ و کەسوکاریان کردوەو نزیکەی 40 گەنج کۆبونەتەوە و چەکی
کڵاشینکۆف و دەمانچەیان بەکارهێناوە.
بەپێی زانیارییەکان لە شەڕەكەدا گەنجێک
کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سێمێل
گوێزراونەتەوە و برینەکانیان سوکە.
پۆلیسی سێمێل لە شوێنی روداوەکەیە و لێکۆڵینەوەیان
دەستپێکردوە.