ئەنجومەنی وەزیران: هەفتەی داهاتو بڕیار لە چۆنیەتی دابەشكردنی موچە بەپێی توانای دارایی دەدەین
  2020-08-12       960       

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەمو مەرجەكانی بەغدایان لەچوارچێوەی دەستور قبوڵكردون بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بەڵام زیاتر لە سێ مانگە بەغدا ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەمەش وای کردوە حکومەتی ھەرێم، نەتوانێت شایستەی دارایی مووچەخۆرانی خۆی خەرج بکات. سەبارەت بە دابەشكردنی موچەش دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیران لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە بڕیار لە میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی موچە دەدات بە پێی ئەو توانا داراییەی لە بەر دەستە.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی خستەڕو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدا هەوڵەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بە باشی هەڵدەسەنگێنێ، بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانویەکی دەستوریی و قانونی و دارایی نەهێشتوەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و لە پێناو دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەمو مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵی کە لە چوارچێوەی دەستوردان قبوڵ کردوە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە سێ مانگە ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک وەک موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت کە ئەمەش وای کردوە حکومەتی ھەرێم، نەتوانێت شایستەی دارایی موچەخۆرانی خۆی خەرج بکات، بەم هۆیەوە دۆخ و گوزەرانێکی نالەبار بۆ موچەخۆرانی ھەرێم دروست بوە، سەرەڕای ناھەمواریی بارودۆخی تەندروستی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەنجومەنی وەزیران بە توندی نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە نەرێنییەی حکومەتی فیدراڵی دەردەبڕێت و داوا دەکات بە دەنگ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت و کێشەکان لە سەر بنەمای دەستور چارەسەر بکات و ڕێز لە  ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و پابەندبونە دەستورییەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات."

ئەنجومەنی وەزیران لە ھەمانکاتدا ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستور دوپات كردۆتەوەو شاندی باڵای دانوستانکاریشی ڕاسپاردوە درێژە بە دانوستانەکان بدەن لە پێناوی گەیشتن بە ڕێکەوتن بە تایبەتیش کە لە ماوەی ڕابوردو ھەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە دەستوریەکانی لە بواری نەوت و دارایی و ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدڕاڵیە لە بەرامبەردا ماف وشایستەی دارایی ھەرێم ڕانەگرێت.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران داوای لە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیرو نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردوە کە داکۆکی لە ماف و شایستە دارایی و دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.

سەبارەت بە دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە بڕیار لە میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی موچە بدات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت بە پێی ئەو توانا داراییەی لە بەر دەستە."

دەقی راگەیەندراوەكە...

ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی دارایی ودۆخی موچەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

• حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا هیچ بەربەست و بیانویەکی دەستوریی و قانونی و دارایی نەهێشتوەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لە پێناو دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک کە هەمو مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستور قبوڵ کردوە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە سێ مانگە ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک وەک موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، لە کاتێکدا بە پێی یاسا، ھەرێم ھاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، مافی ئەو بەشە موچەیەی ھەیە کە لە بەغداوە تەرخان دەکرا.

• ئەنجومەنی وەزیران بە توندی نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە نەرێنییەی حکومەتی فیدراڵی دەردەبڕێت و داوا دەکات بە دەنگ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت و کێشەکان لە سەر بنەمای دەستور  چارەسەر بکات و ڕێز لە  ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت .

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/12 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەنجامی پرۆسەی  گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

ئەنجومەنی وەزیران لە کاتێکدا هەوڵەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بە باشی هەڵدەسەنگێنێ، بەجۆرێک حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانویەکی دەستوریی و قانونی و دارایی نەهێشتوەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و لە پێناو دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەمو مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵی کە لە چوارچێوەی دەستوردان قبوڵ کردوە، بەڵام بەداخەوە حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە سێ مانگە ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک وەک موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت کە ئەمەش وای کردوە حکومەتی ھەرێم، نەتوانێت شایستەی دارایی موچەخۆرانی خۆی خەرج بکات ، بەم هۆیەوە دۆخ و گوزەرانێکی نالەبار بۆ موچەخۆرانی ھەرێم دروست بوە، سەرەڕای ناھەمواریی بارودۆخی تەندروستی. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق، ھەرێم ھاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق، مافی خۆیەتی ئەو بەشە موچەیەی کە بۆی خەرج دەکرا وەریبگرێت و پێویستە جیاوازی لە نێوان ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق نەکرێ لە خەرجکردنی شایستەی دارایی موچەخۆران کە ئەمەش دەستوری عێراق وەک بنەما جێگیری کردوە.

بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بە توندی نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەو هەڵوێستە نەرێنییەی حکومەتی فیدراڵی دەردەبڕێت و داوا دەکات بە دەنگ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بێت و کێشەکان لە سەر بنەمای دەستور چارەسەر بکات و ڕێز لە  ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و پابەندبونە دەستورییەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات. ئەنجومەنی وەزیران لە ھەمانکاتدا ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە چوارچێوەی دەستور دوپات دەکاتەوە و شاندی باڵای دانوستانکاریشی ڕاسپارد درێژە بە دانوستانەکان بدەن لە پێناوی گەیشتن بە ڕێکەوتن بە تایبەتیش کە لە ماوەی ڕابوردو ھەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە دەستوریەکانی لە بواری نەوت و دارایی و ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدڕاڵیە لە بەرامبەردا ماف وشایستەی دارایی ھەرێم ڕانەگرێت. هەروەها داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیر و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە داکۆکی لە ماف و شایستە دارایی و دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوە بڕیار لە میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی موچە بدات بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت بە پێی ئەو توانا داراییەی لە بەر دەستە.

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها هەردو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد، بەداواداچون بۆ گرفت و کێشەی دەروازە سنورییەکان بکەن لە پێناو ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچی و کارێکی نایاسایی کە لەو دەروازانە ئەنجام بدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×