كچه كوردێكی كه‌ركوكی، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، وه‌ك یه‌كه‌م ژن،
توانی مۆڵه‌تی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌و ده‌ڵێت؛ ده‌یه‌وێت
به‌و كاره‌ی بڵێت ژنانیش وه‌ك پیاوان ده‌توانن ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره
لێ‌بخوڕن.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هاتوچۆی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،، شه‌یدا
عه‌بدولمه‌جید بابه‌شێخ، كه له‌دایكبوی ساڵی 1996ه،
توانیویه‌تی وه‌ك یه‌كه‌م ژن مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی ده‌سته‌ی (ج) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان
به‌ده‌ستبهێنێت.
هاتوچۆی كه‌ركوك هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه شه‌یدا سه‌رجه‌م
تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتویی بڕیوه له‌نێویشیاندا تاقیكردنه‌وه‌ی لێخوڕین
كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری "ترێله"ی به 46 ته‌ن باره‌وه لێخوڕیوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه كاتێك پرسیاری ئه‌وه له‌و كچه كراوه
كه بۆچی ئه‌و جۆره مۆڵه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردوه، له‌وه‌ڵامدا شه‌یدا هۆكاره‌كه‌ی بۆ
ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه كه ویستویه‌تی ئه‌و ته‌حه‌دایه بكات و به جیهان بڵێت،
ژنانیش وه‌ك پیاوان ده‌توانن ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی وه‌ك "ترێله" یان "قاتره‌و مه‌قتوره"
یاخود "پاسی گه‌وره"، لێ‌بخوڕن.
وێنه‌یه‌كی مۆڵه‌ته‌كه‌ی شه‌یدا
عه‌بدولمه‌جید بابه‌شێخ: