رونکردنەوەیەک لەنوسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیارەوە
  2020-09-15       1244       
مەلا بەختیار
نوسینگە رۆژنامەوانییه‌كه‌ی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ مەلا بەختیار لەرێگەی فەرەیدون عەبدولقادرەوە، داوای له‌رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران کردبێت دانپێدانانەکانی بڵاو نەکرێتەوە.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆسێشه‌ممه‌، بزوتنەوەی گۆڕان نامەی پەشیمانی‌و هەڵوەشاندنەوەی ئاڵای شۆڕش له‌لایه‌ن مەلا بەختیاره‌وه‌ بڵاوكردەوە کە ناوبراو 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لەزیندانی یەکێتی نوسیویەتی‌و تێیدا هەڵوەشاندنەوەی رەوتی "ئاڵای شۆڕش"ی راگەیاندووەو دروستکردنی رەوتەکەی بەکارێکی هەڵە ناوبردووە.

له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌ستونه‌ی‌ مه‌لا به‌ختیار، نوسینگە رۆژنامەوانییه‌كه‌ی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، "بەناوی بەڕێز رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە مەلا بەختیار لەرێگەی بەڕێز فەرەیدون عەبدولقادرەوە، داوای کردوە دانپێدانانەکانی بڵاو نەکرێتەوە. رایدەگەیێنین ئەو هەواڵە سەراپا دورن لەداوای مەلا بەختیارەوە، ئەگەر کاک فەرەیدونیش لوتفی وایکردوە، لەجوامێری خۆیەوە بوە".

نوسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار ده‌ڵێت، "بەپێچەوانەوە، لەکتێبەکەدا بەرێز مەلا بەختیار بەرونی بانگەوازی کردوە، هەرچی بەڵگە لەسەر (خۆی‌و شێخ عەلی، مامۆستا پشکۆ) هەیە هی زیندان... بێ منەتبن بڵاوی بکەنەوە، تەنانەت داواشی کردوە لەسەر تەلەفزیۆن، لەسەر ئەزمونی زیندان روبەرو لەگەڵ بەرپرسەکانی ئەوکاتە، دیبەیت بکات. کاتیەتی... ئەو لاپەرە هەرە رەشانەی دوژمنایەتی ئازادی هەڵبدرێتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×