پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، لەكاتی دەستگیركردنیدا، تۆمەتبارێك روبەڕوی هێزەكانی پۆلیس بۆتەوەو تەقەی لێكردون و بەوهۆیەشەوە پۆلیسێك بریندار بوەو دواتریش تۆمەتبارەكە بە برینداری دەستگیركراوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی: ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠٢٠/٩/٢١، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابو لەلایەن دادوەرەوە، تۆمەتبارەکە ڕوبەڕوی ھێزەکانی پۆلیس بوەوەو تەقەی لەمەفرەزەکانی پۆلیس کرد، بەو ھۆیەوە پۆلیسێک بریندار بو.
ئەوەشی خستۆتەڕو: دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەردەقارەمانەوە توانرا تۆمەتبارەکە بە برینداری دەستگیربکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە كە تۆمەتبارەکە ناوی (ھ. ح. أ.)و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٣١/٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.