نرخی دراوەکان و زێر لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان
  2020-10-04       1380       
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌، نرخی زێر و دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی به‌راورد به‌ دوێنێ جێگیرە‌، به‌ڵام نرخی زێر دابەزی.

ئاوێنە: نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە:

نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ ھەزار و ٧٥٠ دیناره‌.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار دیناره‌.

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دیناره‌.

نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨١٠ ھەزار تمەنە بە نەقدی.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ ھەزار و ٥٠٠ دیناره‌.

نرخی زێڕلە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بەرامبەر ٢٨٠ ھەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بەرامبەر ٣٢٧ ھەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بەرامبەر ٣٧٦ ھەزار دینارە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×