دیندار زێباری: شێروان شێروانى لە سەرچاوەى دەرەکییەوە پاره‌ی پێدراوه‌ بۆ وتنى قسەى نەشیاو بە پەرپرسان
  2020-10-11     

لە رێکەوتى ٨/١٠/٢٠٢٠  شێروان شێروانى لە پارێزگا دهۆک دەستگیر کرا. ئەم رووداوەش بووه‌ جێى مشتومڕى بەشێک لە ئاژانسەکانى هەواڵ و چالاکوانانى مەدەنى. لەم بارەیەوە  دیندار زێباری، رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان (OCIA)، ئەم روونکردنەوەى بڵاو کردەوە.

ئاوێنه‌: ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی  دیندار زێباری

بەڕیز (شێروان شێروانى) لەسەر فەرمانى راگرتن کە لە دادگاى لێکۆڵینەوەى دهۆک دەرچووە دەستگیر کراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە پێى ماددەى ١٥٦ لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (٢١) بۆ ساڵى ٢٠٠١ کە لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەموارکراوە.

لەکاتى لێکۆڵینەوەى سەرەتایى شێروان شێروانى دانى بەوە ناوە کە ئەو لە سەرچاوەى دەرەکییەوە یارمەتی دارایی کراوە بۆ دروستکردنى ئاڵۆزى و پشێوى، ناشیرینکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە پەرپرسان و کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتى دیاریکراو، هەروەها بەلاڕێدابردنى ناڕەزایى و خۆپێشاندانە ئاشتیخوازییەکان بۆ دروست بوونى توند و تیژى، هەروەها هەڕەشەکردن لە دادوەران.

لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە لەم دانپێدانانە دەکرێت لەلایەن دادوەرى لیکۆڵینەوە. شێروان شێروانى لەسەر فەرمانى دادگا دەستگیر کراوە و رێو شوێنى یاسایى لەبەرانبەردا گیراوەتە بەر.

ئەوەى جێگاى سەرنجە شێروانى لەدەرەوەى چوارچێوەى رۆژنامەوانییەکەى دەستگیر کراوە، تۆمەتبارە بە گوتنى قسەى نەشیا و تۆمەت دروستکردن و تێکدانى ئاشتى کۆمەڵایەتى. پێویستە لەسەر رۆژنامە نووسان و دەزگاکانى راگەیاندن هەست بە بەرپرسیارێتى بکەن و ئاسایشى نیشتیمانى نەخەنە مەترسییەوە لە ژێر ناوى ئازادى رادەربڕینەوە.

بەپێى یاساى رۆژنامەوانى لە هەرێمى کوردستان ماددە ٣٥ ى ساڵى ٢٠٠٧، ناتواندرێت رۆژنامەنوس دەستگیر بکرێت تەنها بە فەرمانى دادگا و رەزامەندى سەندیکاى رۆژنامەنوسان نەبێت، بە پێى ئەم یاسایەى سەرەوە هێزەکانى پۆلیس رۆژنامەنوسى تۆمەتبار و تێوەگلاو لە سەرپێچیکردن دەستگیر ناکەن تەنها کاتێک دادگا داوادەکات بە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست. لە کاتى دروستکردنى مەترسى لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى و بڵاوکردنەوەى توندوتیژیدا بە پێى یاساى سزادانى عێراقى ژمارە ١١١ ى ساڵى ١٩٦٩ مامەڵە دەکرێت.

 
زۆرترین بینراو
یەکێتی گوناحە، لای مێزەکەی "هەرێمە نوێکە" چی دەگوزەرێت؟
محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد
وته‌بێژی پارتی: هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ده‌ین
دادگای فیدراڵی دۆسیەی موڵکە حکومییەکانی لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە
گرژییەکانی سوریا قووڵتر دەبنەوە؛ گروپێکی نزیک لە ئێران هەڕەشەی تیرۆرکردن لە فەرماندەکانی دیمەشق دەکات
شاسوار عه‌بدولواحید: سێ بژارده‌مان له‌به‌رده‌مدایه‌، سبه‌ی ده‌چینه‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان
دادگای فیدراڵی داوایەکی یەکێتی و نەوەی نوێی بۆ ڕاگرتنی بڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە
شارەزایەکی ئابووری ڕێڕەوەکانی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم و ڕۆڵی کۆمپانیای DNO ئاشکرا دەکات
سوپای پاسداران ڕایگەیاند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە بەحرەین کردووەتە ئامانج و جەخت لە داخرانی گەرووی هورمز دەکاتەوە
رونكردنه‌وه‌ی كاره‌بای سۆران له‌باره‌ی سفربونه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پێش روناكی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×