ئەمڕۆ بەهای تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد
  2020-10-13       2349       
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر سێ ملیۆن و ١٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بەشێوەیەک هەفتەی رابردوو  ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دوو ملیۆن و ٨٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی بووە، ئەمڕۆ بۆ سێ ملیۆن و ٩٠ هەزار تمەن بەرزبووەوە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە هەفتەی رابردوو وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی ئێرانیدا سەپاند.

لەهەنگاوی یەکەمدا بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند، "ئامانج لە سزا نوێیەکان بانگەشەی سیاسی و بەکارهێنانی ناوخۆیی ئەمریکیە و کاریگەری ئابوری زۆری نابێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×