سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌: ئەوانەی بەرامبەر داعش هەڵھاتن دەیانەوێت دەستبەسەر شەنگالدا بگرنەوە
  2020-10-27       1229       
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بە وردیی شرۆڤە بۆ ڕێککەوتنی پەدەکە و بەغدا لەسەر شەنگال دەکات و تیشک دەخاتەسەر بەشداریی ئەمریکا، تورکیا، پەدەکە و عێراق لە ڕێککەوتنەکەدا و دەشڵێت: ئەو هێزانەی کە لە بەرامبەر هێرشی داعشدا هەڵھاتن دەیانەوێت سەرلەنوێ دەست بەسەر شەنگالدا بگرنەوە.

ئاوێنه‌: دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، بەشداریی بەرنامەی ئولکەدەنی کەناڵی ئاسمانیی ‘مەدیا هەبەر’ی کرد و لە بەشێكی قسەکانیدا باسی لە شە نگال و دۆخی ئەو ناوچەیە کرد و سەرنجی خستەسەر ڕێککەوتنی نێوان عێراق و پارتی لەسەر شەنگال و وتی:”ئاشکرایە ئەو هێزانەی کە لەبەرامبەر هێرشی داعشدا هەڵھاتن دەیانەوێت سەرلەنوێ دەست بەسەر شەنگالدا بگرنەوە، واتا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەیەوێت دەست بەسەر شەنگالدا بگرێتەوە، ئەو ڕێککەوتنەش جگە لەوە هیچ مانایەکی دیکەی نییە، پێیان ئەنجامدان، بۆیە سەرەتا بەڕێوەبەریی ئەمریکا ویستی بەو شێوەیە بێت، کەس ناتوانێت ئەوە لە خۆیەوە ببینێت و بیکات، ئەمریکا دەیەوێت چی بکات، دەبێت لە شەنگال ئاشکرا ببێت، درێژە بە دەستوەردانی خۆی دەدات، ئەو دەستوەردانە سوودی بۆ کێ دەبێت و زیانی بۆ کێ دەبێت؟ ئەوە بە چ میکانیزمێک ئەنجام دەدات؟”.

لە بەردەوامییدا دەڵێت:”دەبێت ئێمە ئەوە ببینین، لە چوارچێوەی ئامانجەکانی ئەمریکادایە، بەڕێوەبەریی عێراق، تورکیا و باشوری کوردستان یەکبگرن و لەدژی پەکەکە بوەستنەوە، ئامانجەکە دەستنیشانکرا، پەکەکەیان کردە ئامانج، دواتریش هێرش دەکەنە سەر هەموو ئەو شتانەی کە لە وان نییە، جاروبار هەندێک کەس دەدەنە پێش و هێرشیش دەکەنە سەر پەکەکە، ئەوەی بە ناوی پەکەکەوە دەیکەنە ئامانج، کوردایەتیی ئازادە، شەنگالی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتییە، هەوڵ بۆ تێکدان و لەناوبردنی ژیانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی و ئازادیی کۆمەڵگەی کوردیی ئێزدیمان دەدەن، ئێمە لەوە تێدەگەین تورکیا داوای ئەوەیکردووە، بۆئەوەی ڕەوایی بە ڕێککەوتنەکە بدەن ئەوەیانکرد، بۆیە بڕیارێک و ڕێککەوتنێکە، کە لەسەر داوای ئەمریکا و بە سەپاندنی تورکیا ئەنجامدراوە، دەبێت هەموو کەس لەوە تێبگات”.

دوران کاڵکان زیاتر لەسەر دۆخی شەنگال و ڕێککەوتنەکە وەها دەدوێت:”لێرەدا ئەوەی ڕۆڵی بنەڕەتی دەگێڕێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یە، پەدەکە هەڵەیەکی مێژوویی کرد؟ بەڵێ کردی، تاوانی کرد، بەڵێ کردی، دەبێت ڕەخنەی خۆی بکات و داوای لێبوردن بکات، ئەگەر هەڵەی کردبێت دەبێت هەڵەکە ڕاست بکاتەوە، نەک حسابی وا بۆ بەشێک لە مێژوو بکات و ئابی ٢٠١٤ وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت سەیر بکات، ناتوانێت وا سەیری ئاب بکات کە هیچ نەبووە و هیچ ڕووی نەداوە، وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت شتەکان پەردەپۆش بکات و بیانسڕێتەوە، بەڵام بەو شێوەیە نابێت، هێرشکاریی و دووژمنایەتی بەو شێوەیە دەکات، لە بری ئەوەی بڵێت، من پشتیوانی لە گەلی شەنگال دەکەم، پشتگیریی لە ژیانی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەر و ئازادیی کوردانی ئازاد دەکەم و بەو شێوەیە خۆی بسەلمێنێتەوە، بەڵام دێت هەڵە و تاوانەکانی پێشتری دووبارە دەکاتەوە،  دەیەوێت بە زۆری هێز کاریگەریی دروست بکات و خۆی بسەپێنێت و بۆ ئەوەش هەموو هێزەکانی خۆی تەیار کردووە”.

هەر لەو بەرنامەیەدا دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە بەردەوامیی بە پەیامەکەدا وتی:”ئەوەی پەدەکە دەیکات ڕاست نییە، دەوڵەتی تورک و پەدەکە لە پشتی هێرشکردنە سەر شەنگالن، ئەمریکاش خواستی عێراق ناچاری ئەو کارە بکات، بەڕێوەبەریی بەغدا هیچ کات و بە تایبەتی لە دژایەتییکردنی کورددا نەچووبوونە سەر هێڵی دەوڵەتی تورک و پەدەکە، ئەوە زۆر زۆر گرنگە، ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوە هەڵەی مێژوویی دەکات، بەوە قاچی خۆی دەبڕێتەوە، بەوە گورز لە خۆی دەدات، ئێمە ئەوە پەیوەست بە ڕووداوەکانی تر لە گۆڕەپانەکانی تر دەبینین”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×