جەمیل بایک: هیچ هۆکارێک نیە دژی حكومه‌تی باشور و پارتی بین
  2020-11-30       836       

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، ئەگەر شەڕێکی ناوخۆیی روبدات ئەوا هەمو کورد زیانی پێدەگات، گەلی کورد ئیدی لە جیهان ناسراوه‌ و رێزی لێدەگیرێت، هیچ کەس بۆی نیە جارێکی تر شکست بە کورد بهێنێت، ده‌شڵێت، "بۆچی دەبێت لە دژی حكومه‌تی باشور و پارتی بین، هیچ هۆکارێک نیە لە دژی ئەوان بین، ئێمە لە دژی داگیرکەران وەستاوینەتەوە، تێکۆشان دەکەین و دەجەنگین".

ئاوێنه‌: جەمیل بایک لەمیانی به‌شداریكردن له‌ بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤیدا رایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی رابردو ژنانی کورد، گەنجان، رۆشنبیران، هونەرمەندان، کەسانی ئەکادیمی، هەندێک سیاسەتمەداری کورد، لە هەمو بەشەکانی کوردستان وتیان، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین، دەبێت کورد لەگەڵ یەکدی شەڕ نەکات، دەبێت بە یەکەوە لە ناو دیالۆگدا بن و هاوکاری یەکدی بن، ئەمەیە دەبێتە هۆی سەرکەوتن بۆ ئێمە، ئەمە چی ئاشکرا کرد، هەموو کەسێک تێگەیشت کە گەلی کورد زۆر پێشکەوتوە، تێگەیشتوە، کورد ئیدی دەزانێت چی زیانی پێدەگەیێنێت و چی سودی پێدەگەیێنێت، ئەوەی زیانی پێدەگەیێنێت، قبوڵ ناکات و لە دژی دەوەستێتەوە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیدی گەلی کورد جارێکی تر چارەنوسی خۆی بە پارتێکەوە نابەستێتەوە، "ئیدی کێشەکانی ئێمە تاکە پارتێک ناتوانێت چارەسەری بکات، دەبێت ئێمەش ببینرێین، ئیدی کێشەی کورد کێشەی هەمومانە، تەنها کێشەی تاکە پارتێک نیە، تاکە پارتێک ناتوانێت وەک خۆی، وەکو پێشووتر چی بیەوێت ئەوە بکات، هەرچیەک دەکات، دەبێت ئێمە ببینن، ئەگەر نەمانبینن، داواکاری و هیواکانی ئێمە بە بنەما نەگرن، ئێمەش ئەو پارتانە قبوڵ ناکەین و ئەو سیاسەتانە رەتدەکەینەوە". 

جەمیل بایک باسی له‌وه‌شكردوه‌، "نابێت هیچ پارتێک لەسەر دژایەتی گەلی کورد، لەسەر دژایەتی پارچەیەکی تر یان دژایەتی پارتێک یان چەند پارتێک، پەیوەندی دروست بکات، ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەندی دروست نەکەن، ئەوا فیکر و سیاسەت و تیکۆشان و شێوازیان چی دەبێت با ببێت، ئەوا ئێمە وەکو هێزێکی گەلی کورد تەماشایان دەکەین، ئەوا بۆ ئێمەش دەبێت بە هێز، هەروەها فیکر و سیاسەتیان، شێوازی خەباتیان چی دەبێت با ببێت، پێویستە لە نێوانیاندا پەیوەندیەکی دیمۆکراتیک هەبێت، هەروەها جیاوازیەکانیان چی دەبن با ببن، نابێت کێشەکانیان بە توندوتیژی، بەڵکو دەبێت بە رێگەی دیالۆگ چارەسەر بکەن. داواکاری ئێمە ئەمەیە".

وتیشی، "وەکو هەمو جارێک جەخت دەکەینەوە، ئێمە نە لە دژی حکومەتی باشورین، نە لە دژی پارتین، ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکومەتی باشور و پارتیدا نیە، هەروەها هیچ کێشەیەکیشمان لەگەڵ پێگەی باشوری نیە، وەکو دەڵێن، ئێمە لە باشور هیچ شوێنێکمان داگیر نەکردوە، پێویستیشمان بە هیچ شتێکی ئەوان نیە، بۆچی دەبێت داگیری بکەین، بۆچی دەبێت لە دژی حکومەتی باشور بین، بۆچی دەبێت لە دژی پارتی بین، هیچ هۆکارێک نیە لە دژی ئەوان بین، ئێمە لە دژی داگیرکەران وەستاوینەتەوە، تێکۆشان دەکەین و دەجەنگین". 

جەمیل بایک رونیشیكرده‌وه‌، "ئێمە دەمانەوێت کوردستان لە داگیرکەری رزگار بکەین، ئێمە بۆ ئەم مەبەستە تێدەکۆشین، ئەوانەی بۆ ئەم مەبەستە تێدەکۆشن قوربانی گەورە دەدەن، چۆن دەبێت هەوڵ بۆ داگیرکەری بدەن، مرۆڤ دەبێت تەنها گوێ لە قسەکان نەگرێت، پراکتیکی پەکەکە لە سەرتاسەری کوردستان لەبەر چاوە، یەکێک مەگەر بێویژدان بێت بڵێت، پەکەکە لە دژی پێگەی باشورە، لە دژی حکومەتی باشور و پارتیه‌، ئێمە لە دژی هیچ کەسێک نین، پێشوتریش ئێمە وەها بوین، ئێستاش بە هەمان شێوە بەردەوامە، دەبێت هەمو کەسێک ئەم راستیە ببینێت". 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×